بانگەوازی "تۆش دەنگ بدە" بۆ پەیمانی ئیستەنبوڵ دەکرێت
زۆرێک لە هونەرمەندان و ڕۆژنامەنووسان و نووسەران بۆ خاوەن دەرکەوتن لە پەیمانی ئیستەنبوڵ بانگەوازی "تۆش دەنگ بدە"یان کرد.
ناوەندی هەواڵ
چەندین هونەرمەند، ڕۆژنامەوان و نووسەر داوای خاوەنداریکردن لە پەیماننامەی ئیستانبوڵیان کرد، کە لە ١ی تەمووزدا بە شێوەیەکی فەرمی هەڵدەوەشێتەوە، ئەکتەران ئایشەنیل شاملئۆغلو، دەنیز چاکیر، لەیلا سەلەن ئوچەر، ڕۆژنامەوان شیرین پایزین، مێلیس ئەلفان، ئێجێ تەمەلکوران و چەندین کەسی دیکە بانگەوازی پشتگیرییان کرد.
ژنان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی خۆیاندا داوای خاوەندارییان کرد و ناوی ئەو ژنانەی لەلایەن پیاوانەوە کۆمەڵکوژکراون، بەبیرهێنرانەوە، ئاماژەشیان بەوەکرد، "پەیمانی ئیستەنبوڵ بۆ هەموومانە و بۆ پەیمانی ئیستەنبوڵ تۆش دەنگ بدە".
ت.پ