ژن نیوز: لە مانگی تشرینی دووەم لانیکەم ٢٣ ژن و سێ منداڵ کوژراون

بەپێی ڕاپۆرتی ژن نیوز دەربارەی کوشتن و گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان کە بۆ مانگی تشرینی دووەم بڵاوکراوەتەوە، لانیکەم ٢٣ ژن و سێ منداڵ کوژراون، ئەمەش ڕاستی توندوتیژی لە دژی ژنان و منداڵان لە تورکیا جارێکی دیکە دەخاتەڕوو.

ناوەندی هەواڵ 

 

ژن نیوز ڕاپۆرتی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵی کوشتن و گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنانی لە باکووری کوردستان و تورکیا بڵاوکردەوەو بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ٢٣ ژن و سێ منداڵ لەلایەن پیاوەوە کوژراون؛ هەروەها هەشت ژن و سێ منداڵ بە شێوەیەکی گوماناویی گیانیان لەدەستداوە.

 

ئامارەکان ئەوە دەخەنەڕوو، کە زۆرینەی ژنان لەلایەن کەسانی ناسراوی نزیکەوە کوژراون، هەشت لە لایەن هاوژینەکەیەوە، دوو لەلایەن هاوژینە جیابووەکانیانەوە، یەک لەلایەن پیاوێکەوە کە لە پرۆسەی جیابوونەوەدابوون، دوو لەلایەن پیاوە جیابووەوەکانیانەوە، یەک لەلایەن پیاوێکەوە کە پێکەوە دەژین، سێ لەلایەن ناسراو/هاوڕێی خۆیان، یەک لەلایەن دراوسێی خۆیان

یەک لەلایەن باوکییەوە، یەک لەلایەن کوڕەکەیەوە، یەک لەلایەن زاوەکەیەوە کوژراوە.

 

هەروەها ژنێک لەلایەن کەسانی نەناسراو و ژنێک لەلایەن پیاوێکەوە کە نزیکایەتییەکەیان دیاری نەکراوە، کوژراون.

 

لە مانگی تشرینی دووەمدا کوشتنی ژنان لە زۆرێک لە شارەکاندا بڵاوبووەوە. شار و ژمارەی ژنە کوژراوەکان بەم شێوەیەن:

چوار لە ئیستەنبوڵ، دوو لە بورسا، یەک لە ئەرزەڕووم ، یەک لە ئەکسەرای، یەک لە کرکلارەلی، یەک لە ئەدرنە، دوو لە ئیزمیر، یەک لە ئامەد، یەک لە قەرس، سێ لە قەیسەری، یەک لە ئەنتاڵیا، یەک لە دیلۆک، یەک لە ئەنقەرە، یەک لە بیلەجیک ، یەک لە مێرسین، یەک لە خارپیت.