"ئازادی ئۆجالان ئازادی هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە"
کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە ماوەی دوو ڕۆژ بوو بە سەرپەرشتی دەم پارتی لە ئیستەنبوڵ بەردەوامبوو کۆتایی هات.
ئیستەنبوڵ
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە دەم پارتی لە ناوەندی کولتووری جەم کاراجا لە ئیستەنبوڵ ڕێکی خستبوو، ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوامبوو کۆتایی هات.
‘"ئازادی ئۆجالان ئازادی هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە"
عەزیزە سەو، نووسەر و ڕۆژنامەنووس و مێژوونووس لە بەشی فۆڕومدا قسەی کرد و ڕایگەیاند کە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان تەنیا ئازادی گەلی کورد نییە بەڵکو چارەسەرێکە بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. عیزیزە سێو ڕایگەیاند کە ئاشتی و چارەسەری بەبێ عەبدوڵڵا ئۆجالان مومکین نییە و بە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دڵخۆشن و بەگەرمی پێشوازی لێدەکەن. عیزیزە سێو ڕایگەیاند کە پێویستە گەلی کورد و هەموو گەلانی تورکیا لە دەستووردا دانیان پێدا بنرێت و ئەگەر دەستوورێکی دیموکراسی دابمەزرێت، تورکیا بە شێوەیەکی سروشتی دەبێتە کۆمارێکی دیموکراتیک.
دوای بەشی فۆڕوم، کۆنفرانسەکە بە دانیشتنێکی وێنەی گشتی کۆتایی هات. ڕاگەیەندرا کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامی کۆنفرانسەکە ڕادەگەیەنرێت.