کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی بەغداد بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەستیپێکردو ڕەنگی پیاوسالاری پێوە دیارە
ئەمڕۆ سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە بەغداد دەستیپێکردو بپێی وێنە بڵاوکراوەکان کۆنفرانسەکە زیاتر پیاوان بەشدارن و رەنگی پیاوسالاری پێوە دیارە.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ٧ی کانوونی یەکەم، بە بەشدارى محەمەد شیاع سوودانی و ژمارەیەکی زۆر نوێنەری وڵاتانی جیهان سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەغداد بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەستپێکرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، کۆنفرانسەکە لە ٧ تا ٨ـی کانوونی یەکەم لە بەغدادی پایتەخت بەڕێوەدەچێت و تێیدا نوێنەری ١٢ وڵات بەشدار دەبن.
جێگاى ئاماژەیە، بە وتەی چاودێران سەرەڕای گرتنەبەرى چەندین ڕێکار لەلایەن حکومەتى عێراقەوە بۆ ڕێگریکردن لە بازرگانى و بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر، بەڵام هێشتا عێراق دەناڵێنێت بە دەست ئالودەبوون و بەکارهێنانى ئەو ماددە کوشندەیە لەلایەن هاوڵاتیانەوە، بەتایبەتى لە ناوەڕاست و باشوورى عێراق.
کۆنفرانسەکە ڕەنگی پیاوسالاری نیشان دەدات
لە عێراق کە هەمیشە ژنان پەراوێز دەخرێن و لە ناوەندەکانی بڕیارو یاسادانان و لە زۆرینەی کۆنفرانس و کۆبوونەوەکان ژنان کەم بەشدارن، ئەوەی دەبندێت ژمارەی پیاوان زیاترە، لەم کۆنفرانسەشدا بەپێی وێنە بڵاوکراوەکان، ژمارەیەکی زۆر پیاو بەشدارن و وێنەیەکی پیاوسالاری دەخاتە بەرچاو.