کۆنفرانسی ئاشتی و دیمکراتیک لە ڕۆژی دووەم بەردەوامە

کۆنفرانسی نێودەولەتی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی دەم پارتی، لە دووەم ڕۆژدا بەردەوامە. کۆنفرانسەکە بە دانیشتنێک بە ناوی "لە دەوڵەت نەتەوەوە بەرەو نەتەوەی دیموکراتیک" بەڕێوە دەچێت.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆنفرانسی نێودەولەتی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی دەم پارتی بۆ دووەم ڕۆژ لە ناوەندی کولتووری جەم کاراجای ئەستەنبوڵ بەردەوامە، بەشداربووان و زۆر کەسی دیکە بۆ گوێگرتن لە کۆنفرانسەکە بەشدارن، کۆنفرانسەکە بە وتارێکی بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

 

دواتر بە دانیشتنی سێیەم بەردەوام دەبێت. دانیشتنی سێیەم بە ناونیشانی "لە دەوڵەت نەتەوەوە بەرەو نەتەوەی دیموکراتیک" بەردەوام دەبێت. دانیشتنەکە لەلایەن ئەبرو گونای جێگری هاوسەرۆکانی دەم پارتی بەڕێوەدەچێت.

 

وتاردەرانی دانیشتنەکە بریتین لە:

- د.ئۆرهان غازی ئەرتەکین، پارێزەر و نوسەر، بابەتێک سەبارەت بە پەیماننامەی کۆمەڵایەتی نوێ بەرەو هاووڵاتیبوون و ناساندنی ناسنامەی دەستووری، پێشکەش دەکات.

- پرۆفیسۆر محەمەد ڕەفعەت میسری، باس لە گرنگی ئەزموونە مێژووییەکان لە بنیاتنانی نەتەوەی دیموکراتیک و مێژووی مۆدێرن و هاوچەرخ پێشکەش دەکات.

- بەرخۆدانی پەیوەندییە هەژموونییەکان و بەهێزکردن دژی ناوەندی بوونی دیموکراسیی خۆجێی، لە لایەن پڕۆفیسۆر نۆرمان پەیچ – ئەکادیمیست، پارێزەر و سیاسەتمەداری ئەڵمانی پێشکەش دەکرێت.

- لە لایەن جۆرج دالیماگن، پەرلەمانتاری بەلجیکا، پشتیوانی نێونەتەوەیی بۆ بنیاتنانی ئاشتی و بەردەوامیی بەبێ شەڕ، پێشکەش دەکرێت.

- لە لایەن نادر ماتەر، ڕۆژنامەنووس و نوسەرەوە ئازادی ڕاگەیاندنی، ڕاستی و زمانی ئاشتی، پێشکەش دەکرێت.