ژنان زۆرترین هەڕەشەی بەرکەوتنیان بە زیرەکی دەستکرد هەیە

بۆ هۆشیارکردنەوەی ژنان لە بەرامبەر زیرەکی دەستکردو بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ترس نەبنەوە، لە هەڵەبجە چەند ژنێک ڕێنمایی دەدەنە ژنان کە چۆن زیرەکی دەستکرد بەکاربهێنن و جیای بکەنەوە.

میهرەبان سەلام

 

هەڵەبجە- لەگەڵ هەر هەنگاوێک بۆ بەرەو پێشچوونی تەکنەلۆژیاو کۆمەڵگە، ئەوکەسانەی کە زیانبەرکەوتووی سەرەکیین ژنانن، لەهەموو بارودۆخێکدا ژنان دەکرێنە ئامانج چونکە بە سیستم لە مێژەوە هاتووەو تا ئێستاش بەردەوامی هەیەو شێوازەکان گۆڕانی بەسەردا هاتووەو جیاوازن، ڕۆژانە چەندین ژن بەهۆی هەڕەشەی ئەلیکترۆنیەوە ڕووبەڕووی هەراسانکردن و توندوتیژی دەبن و لە ئێستادا داوا دەکەن کە خۆیان هۆشیار بن ونەترسن چونکە هەموو زانیاریەک سنووردارەو لە توانای مرۆڤ بەدەر نییە.

 

ژنان کار دەکەن بۆ ئەوەی بەر ئەو زەبرە نەکەون و نەترسن، چونکە لە ئێستادا دەتوانن ڤیدیۆ و دەنگی دروستکراو جیا بکەنەوە، لە زانکۆی هەڵەبجە ئیڤئنتیکی تایبەت کراوە بە زیرەکی دەستکرد لەناویشیاندا چەند ژنێک کار لەسەر  ئەوە دەکەن کە ژنان چۆن بتوانن زیرەکی دەستکرد AI بەکار بهێنن و جیای بکەنەوە.

 

"پێویست ناکات ژنان بترسن"

 شنیا کازم، خویندکاری قۆناغی چواری کۆمپیوتەر وتی: کە زیرەکی دەستکرد تەنها چات نییەو دەتوانین لە خزمەت ژینگە بەکاری بهێنین و ئیمە نموونەین بۆ ئەوەی ژنان لە بواری زیرەکی دەستکرد بەکار بهێنین و پێویست ناکات بترسن لەوەی کە دەنگیان بالوببێتەوە،  پەیاممان ئەوەیە زیرەکی دەسکرد فراوانەو پێویست ناکات بترسن لە تەکنەلۆژیاو کۆمپیوتەر دەتوانن کار بکەن.

 

چەن لایەنی باش هەیە هیندەش لایەنی خراپ 
ڕۆژین هیوا، خوێندکاری قۆناغی چواری زانستی کۆمپیوتەرەو وتی: بابەتی ئێمە سیستمی زیرەک بۆ ناسینەوەی وێنەو دەنگی ساختە و ئەو وێنانەی کە بە ئەی ئای دروست دەکرێن لە ڕێگەی مۆدێلێکەوە پیمان دەنگی ئەوەی کە بەزیرەکی دەستکرد دروست کراوە جیای دەکەینەوە لە وێنە ڕاستیەکە، ئێستا ئەوەندە بڵاو بووەتەوە پێویستە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت و ئەوەنەی لە سەر ژنان وێنە دروست دەکرێت لەسەر پیاو ناکرێت، دەتوانین وابکەین کەمترین هەڵە ڕوو بدات و چەن لایەنی باش هەیە هێندەش لایەنی خراپی هەیەو پێویستە بزانن چ وێنەیەک بڵاو دەکەنەوە بە تایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چونکە دەکرێت بە زیرەکی دەستکرد خراپ بکرێت.