ئیدانەی بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەوان بێرنا کشەن دەکرێت

CFWIJبە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەوان بێرنا کشەن لەلایەن ڕۆژنامەی مەملەکەتەوە شەرمەزار دەکات و داواش دەکات دەسەڵات ئەو جۆرە ڕاپۆرتانەی ڕۆژنامەنووسان بە ئامانج دەگرێت، ڕێوشوێنی ئەمنیەکانییان لە دژ بگیرێتە بەر.

ناوەندی هەواڵ

هاوپەیمانی ژنانی ڕۆژنامەنووس- CFWIJ بە ئامانجگرتنی پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا-MA بێرنا کشەن لەلایەن ڕۆژنامەی مەملەکەتی تورکیەوە لەسەر گواستنەوەی هەواڵی کۆمەڵکوژکردنی ٧ ئەندامی خیزانێک لە قۆنیا لە ئەنجامی هێرشی نەژادپەرستانە. شەرمەزار دەکات و داواش دەکات ڕێوشوێنی ئەمنی بگیرێتە بەر.

لە بەیاننامەیەکدا هاوپەیمانییەکە ڕایانگەیاند هێرشکردنە سەر بێرنا شەرمەزار دەکەین، هاروەها تێیدا هاتووە، بەهۆی ئەو هەواڵانەی کە دەنووسرێن هیچ ڕۆژنامەنوسێک نابێت بکرێتە ئامانج، ڕۆژنامەنووسان ناچارن ڕای گشتی لە ڕووداوەکان ئاگادار بکەنەوە، بێرناش بە بەرپرسیارییە پیشەیییەکانی خۆی هەستاوە.

ت.پ