ڕاپۆرتی نێودەوڵەتی: ٧٠ ٪ی دانیشتوانی یەمەن مەترسی برسیکردنیان هەیە

بانکی جیهانی هۆشداری داوە کە نزیکەی ٧٠٪ ی دانیشتوانی یەمەن لەبەردەم مەترسی برسیبووندان.

ناوەندی هەواڵ

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک لە ماڵپەری بانکی جیهانیدا دوێنێ سێشەممە ٣ی ئاب بڵاوکراوەتەوە، هاتووە "ئەو ململانێیەی کە زیاتر لە ٦ ساڵە لە یەمەندا بەردەوامە، بە لایەنی کەمەوە ٢٤.١ ملیۆن کەسی لە پێویستی یارمەتی مرۆیی دا هێشتەوەتەوە، لەوانە ١٢.٣ ملیۆن منداڵن، هەروەها ٣.٧ ملیۆنیان لە ناوخۆدا ئاوارەن."

 

ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکە دووپاتی کردووەتەوە کە ئەو ململانێیە ئابووری یەمەنی وێران کردووە، چونکە بەرهەمی ناوخۆیی گشتی لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تا نیوە دابەزیووە و بەو هۆیەوە زیاتر لە ٨٠٪ ی کۆی دانیشتوان لە ژێر هێڵی هەژاریدا ماونەتەوە.

 

لەسەرەتای مانگی حوزەیراندا بانکی جیهانی زیانەکانی ژێرخانی ئابوری یەمەنی خەمڵاندووە لە ئەنجامی ئەو شەڕە پڕ لەقینەی کە نزیکەی ٨ ملیار و نیو دۆلار بوو، زیانەکانی لە ١٦ شاری گەورەی یەمەندا  بڕی ٦.٩ ملیار و ٨.٥ ملیار دۆلارە.

 

ڕێکخراوە فریاگوزارییە نێودەوڵەتییەکان و ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارییان داوە، کە ئابووریی یەمەن لە لێواری ڕووخاندایە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لە مەترسی زۆری ناوچە داڕووخاوە ئابوورییەکان لەماوەی سێ مانگی داهاتوودا لە ٢٣ ناوچەی برسی لە جیهان و بەتایبەتی شوڕشی ئەسیوپیا تیگرەی، یەمەن، باشوری سودان، ماداگاسکار و باکوری نایجیریا.

 

بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە مانگی ئایاردا بڵاوکراوەتەوە، ١٦ ڕێکخراو لەوانە ڕێکخراوی فاو و بەرنامەی خۆراکی جیهانی ئاماژەیان بەوەداوە ساڵی ٢٠٢٠دا بە لایەنی کەم ١٥٥ ملیۆن کەس لە برسێتیدا دەیانناڵاند.

لەوانە ١٣٣ هەزار کەس بۆ نەهێشتنی برسییەتی پێویستیان بە دابینکردنی بە پەلەی خواردن هەبووە، کە بەبەراورد لە ساڵی ٢٠١٩ وە ٢٠ ملیۆن کەس زیادی کردووە.

 

ت.پ