ئەکتەری بەناوبانگی مەغریبی فاتمە ڕکراکی گیانی لەدەستدا

فاتمە ڕکراکی ئەکتەری پێشەنگ لە شانۆ و تەلەفزیۆن و فیلمی مەغریبی، ڕۆژی دووشەممە 2ی ئاب کۆچی دوایی کرد.

فاتمە ڕکراکی ئەکتەری پێشەنگ لە شانۆ و تەلەفزیۆن و فیلمی مەغریبی، ڕۆژی دووشەممە 2ی ئاب کۆچی دوایی کرد.

 

حەنان حارت

مەغریب- فاتمە ڕکراکی کە بۆ ماوەی زیاتر لە ٦٠ ساڵە ئەکتەرێکی پێشەنگی شانۆ و تەلەفزیۆن و فیلمی مەغریبی بوو، ڕۆژی دووشەممە، ٢ی ئاب کۆچی دوایی کرد، هەموو خەباتکارانی بواری سینەمای دڵتەنگ کرد.

 

ئەکتەری مەغریبی فاتمە ڕکراکی لە دایکبووی ساڵی ١٩٤١ە، لە ساڵی ١٩٥٧ پەیوەندی بە گروپێکی شانۆیی دەکات بە ناوی "نۆژەنکردنەوەی شانۆ"، بەر لەوەی کۆچی دوایی بکات بەهۆی ئەوەی بینایی چاوەکانی لەدەستدابوو لە ماڵەوە دەمایەوە، لە چاوپێکەوتنێکیدا ئاماژەی بەوەدا: "خەڵک دەتوانێت من لەبیربکات، بەڵام من ئەوان لەبیرناکەم، من هەموویانم خۆش دەوێت."

 

لە ژیانیدا فاتمە ڕکراکی لە چەندین فیلمی وەک "یەما"، "دایکان ماڵئاوا"، "ئۆرکێسترای نابینایان"، "شەپۆلەکانی کەنار" بەشدار بووە، هەروەها زنجیرەی وەک "خوشکان" و "تەنیا بۆ هاوسەران"دا ڕۆڵی گێڕاوە.

 

کۆچی دوایی فاتمە هەموو کەسێکی لە بواری سینەما و شانۆدا نیگەران کرد، کە لەنێویاندا دەرهێنەر ئەمین نوسێور بوو.

 

ت.پ