لە ساڵیادی تینوویەتی ئێزدییەکاندا لە شەنگال ئاو دابەش دەکرێت

بەهۆی ئەوەی لە ڕۆژی هێرشی داعشدا ئێزدییەکان بەهۆی تینوویەتی و نەبوونی ئاوەوە گیانیان لەدەستدا، ئەمڕۆ لە شەنگال ئاو دابەشکرا. ناوەندی هەواڵ

بەهۆی ئەوەی لە ڕۆژی هێرشی داعشدا ئێزدییەکان بەهۆی تینوویەتی و نەبوونی ئاوەوە گیانیان لەدەستدا، ئەمڕۆ لە شەنگال ئاو دابەشکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڕۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤ کە داعش هێرشی کردە سەر شەنگال و ژمارەیەکی زۆری ئێزدییەکان ئاوارەبوون، بەهۆی گەرما و ڕاکردنەوە بەشێکی بەرچاو لە هاوڵاتیان بە دەست کەمی ئاوی خواردنەوەوە دەیانناڵاند و بەشێکیشیان لە تینوویەتیدا گیانیان لە دەستدا.

 

 هەر لەبەر ئەوە ئەمڕۆ لە ساڵیادی ئەو کارەساتەدا لە شەنگال چالاکی دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتیاندا لە فولکەی مام زەکی لە شارەدێی سنونێ تا ئێوارە بەردەوام دەبێت.