ئۆپەراسیۆنی ئەلیکترۆنی دەست بە کردنەوەی قفڵی مۆبایلەکەی ڕۆژین کابایش دەکات

پارێزەری ئەو خێزانە ڕایگەیاند، شارەزایانی ئەلیکترۆنی بەبێ سڕینەوەی داتاکانی مۆبایلەکە پاسۆردەکە دەشکێنن، ئەم هەنگاوە ڕۆشنایی دەخاتە سەر خاڵە تاریکەکانی لێکۆڵینەوەکە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژین کابایش، خوێندکاری زانکۆی یوزونجو یڵ لە شاری وان، ڕۆژی ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ بێسەروشوێن بوو و دوای گەڕانێکی زۆر بە مردوویی دۆزرایەوە، ڕاگەیاندرا، کە لە دۆسیەی ڕۆژین کابایش، خوێندکاری زانکۆی یوزونجو یڵ لە شاری وان کە گومانی لەدەستدانی ژیانی لێدەکرێت، دەست بە کارێکی تەکنیکی نوێ دەکرێت بەمەبەستی کردنەوەی قفڵی ئەو مۆبایلەی کە تا ئەمڕۆ نەتوانرا بکرێتەوە، هەروەها پارێزەری ئەو خێزانە لە ڕێگەی هەژماری دیجیتاڵی میدیای خۆیەوە ڕایگەیاند، پسپۆڕانی دادوەری ئەلیکترۆنی پەیوەندییان پێوەکردوون و ڕایگەیاندووە، دەتوانرێت پاسۆردەکە بشکێنرێت بەبێ سڕینەوەی داتاکانی سەر ئامێرەکە.

 

لەسەر مۆبایلێکی تری هەمان مارکە و مۆدێل تاقی دەکرێتەوە

پارێزەرەکە ڕایگەیاندووە، کە لەگەڵ داواکاری گشتی سەبارەت بە پرۆسەکە کۆبوونەتەوە و ڕایگەیاندراوە، کە سەرەتا شێوازەکە لەسەر مۆبایلێکی دیکەی هەمان مارکە و مۆدێل تاقیدەکرێتەوە بە مەبەستی شیکاری مەترسییەکان.

 

”ئەم کارە ئەو خاڵە لێکۆڵینەوەیانە ئاشکرا دەکات کە لە تاریکیدا ماونەتەوە”

پارێزەرەکە بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەگەر تاقیکردنەوەکە سەرکەوتوبێت ئەوا ئەم شێوازە ڕاستەوخۆ لەسەر مۆبایلی ڕۆژین کابایش جێبەجێ دەکرێت، وتی: پێشبینی دەکەین هەفتەی داهاتوو ئەم کارە ئەنجام بدرێت.