لە شنگال گۆڕێکی بەکۆمەڵ کرایەوە
لە شاری شنگال لە نزیک گۆڕستانی شێرفەدین گۆڕێکی بەکۆمەڵ کە ٧٦ تەرمی تێدابوو کرایەوە، بە بەشداریی بەشی پزیشکی دادوەری و کەسوکاری ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە و جەماوەر.
شنگال
لە ٣ی ئابی ٢٠١٤٤ چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر کۆمەڵگەی ئێزدی لە شنگال، دەیان هەزار ئێزدی ئاوارە بوون، هەزاران ژنی ئێزدی کەوتنە دەستی چەتەکانی داعش. هەروەها نزیکەی ١٠٠ گۆڕی بەکۆمەڵیان بەجێهێشتووە.
ئەم تەرمانە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەی گۆڕستانی شەرفەدین ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن پەدەکەوە بەبێ پشکنینی دی ئێن ئەی لە خانەسۆر دەرهێنراون و بێ جیاوازی لێرە بەخاک سپێردراون، ئەمەش بووە هۆی توڕەیی و ناڕەزایی گەورەی لای کۆمەڵگەی ئێزدی. لەو کاتەوە گەل داوای کردووە بە زووترین کات ئەم گۆڕانە بکرێنەوە.
ئەو ئێسکانەی کە دەرهێنراون ڕەوانەی فەرمانگەی پزیشکی دادوەری بەغدا دەکرێن
گۆڕە بەکۆمەڵەکەی بەردەم گۆڕستانی شەرفەدین لەم دواییانەدا لە مەراسیمێکی ئایینیدا لەلایەن فەرمانگەی پزیشکی دادوەری بەغدا و کەسوکاری قوربانییەکان و کۆمەڵگەی ئێزیدیەکانەوە کرایەوە.
بەپێی زانیارییەکان، کارەکانی کردنەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکە لە هەفتەیەکەوە تا ١٠ ڕۆژ دەخایەنێت و ئێسکەکانی هەڵکەندراویش ڕەوانەی فەرمانگەی پزیشکی دادوەری بەغدا دەکرێن.
٧٧ گۆڕی بەکۆمەڵ کرانەوە
شایانی باسە لە ئێستادا ٩٦6 گۆڕی بەکۆمەڵ و دەیان گۆڕی تاکەکەسی لە سەرتاسەری شنگالدا هەیە. لەو ژمارەیەش ٧٧ دانە کراونەتەوە و ١٩ دانەش ماونەتەوە. ئەو ٥٦١ تەرمەی تا ئێستا لەم گۆڕە بەکۆمەڵانە دەرهێندراون، لە فەرمانگەی پزیشکی دادوەری بەغدا ڕاگیراون.