ئاستی دەریا کاریگەری لەسەر تەقینەوەی بورکانەکان هەیە لە دورگەکاندا
بەرزبوونەوە و داکشان لە ئاستی دەریاکاندا کاریگەری لەسەر ئەگەری سەرهەڵدانی بورکان لە دوورگەی سانتۆرینی یۆنانیدا هەیە.
ناوەندی هەواڵ
توێژینەوە نوێیەکان بە ڕابەرایەتی زانکۆی ئۆکسفۆرد برووکس بۆیان دەرکەوتووە، بەرزبوونەوە و داکشان لە ئاستی دەریاکان کاریگەری لەسەر ئەگەری سەرهەڵدانی بورکان لە دوورگەی سانتۆرینی یۆناندا هەیە.
بە شیکردنەوەی کاتی ڕوودانی تەقینەوەکان لە ماوەی سەدان هەزار ساڵدا، توێژەران بۆیان دەرکەوت کە قوڵی ٤٠ مەتر لە ئاستی دەریادا خاڵێکی زۆر گرنگە لە زیادکردنی ڕوودانی ئەو تەقینەوانە لە دوورگەکەدا، کە لەوانەیە لێکەوتەی هەبێت بۆ ملیۆنەها کەس کە لە دوورگە گڕکانییەکان لە سەرانسەری جیهاندا دەژین.
سانتۆرینی - کلیف مێژووی تەقینەوەکان ئاشکرا دەکات
توێژینەوەکە لەسەر شوێنی گەشتیاری بەناوبانگ لەلایەن دکتۆر کریستۆڤەر ساتۆو، مامۆستای پایەبەرز لە جوگرافیای فیزیکی لە ئۆکسفۆرد برووکس بەڕێوە دەبرێت.
ئەو دەڵێت کە چەند بەڵگەیەک هەن دەربارەی چالاکی بورکانی لە ڕابردوودا لە دوورگەی سانتۆرینی لەسەر چینە بەردەکان لەسەر کەندەڵان کە ڕووی بەشی ناوەوەی دوورگەکە دادەپۆشێت، تەقینەوەیەکی گەورە ٣٦٠٠ ساڵ لەمەوبەر بووە هۆی ئەوەی کە ناوەندی دورگەیەکی قوچەکی لە دەریاکەدا نقوم ببێت، مێژوویەکی پڕ وردەکاری نائاسایی ئاشکرا کرد کە زیاتر لە ٢٠٠ تەقینەوەی بورکانی لەناو بازنەی کەندەڵانەکاندا ماونەتەوە و لە هەر کاتێکدا ئەگەری ڕوودانیان هەیە.
ت.پ