ڕۆڵی ژنان لە پارێزگای دیالە بەرز نرخێنرا

لە پارێزگای دیالە-ی عێراق، کۆنفرانسێک تایبەت بە کێشەو گرفتەکانی بەردەم ژنان و هۆشیاری کۆمەڵگە بەڕێوەچوو، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی وڵاتەکەش دەڵێت: " ژنانی دیالە ڕووبەڕووی تەحەدای جدیی بوونەتەوە".

ناوەندی هەواڵ

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەلیم جبوری سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بە پێزانین بە ڕۆڵی ژنان، لەپارێزگای دیالە ئامادەی کۆنفرانسی ژنان بووین کە بە ئامادەبوون و بەشدارییەکی فراوان بەڕێوەچوو، کە ڕەنگدانەوەی خواستی ژنانی عێراق بوو کە بەشێک بێت لە پڕۆژەی بەباشترکردنی ئایندەو گۆڕینی واقیع بۆ باشتر.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، جەخت لەسەر گرنگی ڕۆڵی هۆشیاری ژنان لە کۆمەڵگای عێراقدا کراوە، کە بەرپرسیارێتی دوو هێندەکردنی بەسەردا دەسەپێنێ، چونکە بوونەتە سەرنجێکی کاریگەر لە پیشەسازی هۆشیاری کۆمەڵگا و شیاویان دەکات بۆ ئەوەی ببنە هاوبەشێکی گرنگ لە بڕیارە قورسەکان، بەتایبەتی کە ژنان لە پارێزگای دیالە ڕووبەڕووی تەحەدای جدیی بوونەتەوەو بە بەرپرسیاریەتی گەورەوە بەسەریدا زاڵبوون.