٢٠ کۆماندۆی ژنی ئەفغانی بەشداری شەڕی دژ بە تاڵیبان دەکەن

فەواد ئامان، جێگری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان وێنەی هێزە تایبەتەکانی بڵاوکردەوە، کە ٢٠ کۆماندۆی ژنیان لە ناویاندایە و بڵاویان پێکراوە بۆ بەرەکانی شەڕ دژی تاڵیبان.

ناوەندی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەی ١٣٥ کۆماندۆی نوێی ئەفغانستانی بڵاوکردەوە و لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: "کۆماندۆی نوێ بەرەو شەڕ دەڕۆن"، هەروەها ڕاشیگەیاند: "١٣٥ کەس کە ٢٠یان ژنن، ئەمڕۆ پاش فێربوونی ڕاهێنانی کۆماندۆی پێشکەوتوو لە بەشێکی دیاریکراودا لە کۆماندۆدا دەرچوون".

 

ڕاپۆرتەکانی ئەفغانستان ئاماژە بەوە دەکەن کە تاڵیبان یاسای هەڵەی لەو ناوچانەدا دەرکردووە کە لەژێر کۆنترۆڵی ئەودان، هەروەها بڵاوکردنەوەی هێزی کۆماندۆی ژن بۆ شەڕکردن لەوانەیە ڕۆژی هیوا بێت بۆ ژنانی ئەفغانستان .

 

ت.پ