لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراندا هەڵوێستی دژی ژنان ئاشکرا دەبێت
حەسەن مووحدیان لە یەکەم وتاریدا ڕووی دژە ژنی خۆی ئاشکرا کرد و ژنانی بە تەنیا توانای کاری ماڵەوە و منداڵ پەروەردەکردنی ناوبرد و دژایەتی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی ژنان ڕاگەیاند.
ناوەندی هەواڵ
لە یەکەم کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ ڕۆژنامەکەدا یەکێک لە سەرۆکە هەڵبژێردراوەکانی ئەنجومەنی شارەکە وتی: "من دژی ئەوەم کاربکەم کە ناکۆک بێت لەگەڵ ژیان و ڕۆڵی ژن لە خێزاندا و پیاوان دوای بڕێکی دیاریکراو لە کارکردن ماندوو دەبن، ژنان دەبێت تەنها کاری ماڵەوە ئەنجامبدەن، پێویستە ژنانی ماڵەوە منداڵ گەورە بکەن و ئارامی بۆ خێزان دابین بکەن، نەک بەدوای کارێکدا بچن کە توانایان نییە لە ماڵەوە ئەنجامی بدەن."
ئاماژەی بە بەکارهێنانی ژنان کرد وەک جێگری سەرۆکی شارەوانی و قایمقامی قەزاکان و وتی: "ئێمە ناتوانین ژنان لە بەڕێوەبردندا بەکاربهێنین و ڕۆڵی ژنان بە تەواوکەر لە بەرچاو بگرین، دەبێت ژنان پابەند بن بە خێزانەکانەوە و کۆمەڵگا لە خێزانەوە دەستپێدەکات بۆ ئەوەی کۆمەڵگا گەورەتر بێت و بەشداری کردنیان لە بەڕێوەبردندا ماندوویەتیی زۆر دەبێت".
دژایەتی ئەنجومەنی شار بۆ کارکردنی ژنان لە کاتێکدا دێت کە سەرۆک شارەوانییەکان و ئەنجومەنەکان لە شارە لە کاربراوەکانی ئێران پێشتر تێبینی هەمان سیاسەتی دژە ژنی سیستەمی پیاوسالاری ئێرانیان کردووە، تەنانەت هەندێکیان هەوڵیان داوە کە لە شارەوانییەکاندا جیاکاری ڕەگەزی دروست بکەن.
ت.پ