کپکردنی ناڕەزایەتییەکانی خوزستان دژی وشکبوونی ئاو کاردانەوەی ژنانی لێکەوتەوە

توندوتیژی و فشارەکان بۆ سەر خۆپیشاندەرانی خوزستان بەردەوامە لەکاتێکدا چالاکیی بۆ بێ ئاویی دەکەن، کپکردنی خۆپیشاندەرانی خوزستان کاردانەوەی ژنانی سیاسەتمەداری ئێرانی لێکەوتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

کەم ئاوی لە ئێران ناڕەزایی خەڵکی بەدوای خۆیدا هێناوە و ژمارەیەک لە شارەکانی پارێزگای خوزستان لەم ڕۆژانەی دواییدا ناڕەزایەتی جەماوەریان لە دژی کەمئاوی و گرنگی پێنەدان بە کێشەی کەم ئاوی ئەو شارانە ئەنجامدا، ناڕەزاییەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە ئەنجامدرا، بەڵام لەلایەن هێزەکانی ڕژێمەوە  توندوتیژی زیاتر بوون، بەرپرسانی ئێران پشتڕاستیان کردەوە کە لەو خۆپیشاندانانە دوو کەس کوژراون.

 

لە وەڵامی ئەو سەرکوتکردنەی کە لە خۆپێشاندانەکانی خوزستاندا کرا، پەروانە سالهووری لە تویتەر نووسیویەتی: "بابەتەکە تەنیا بێ ئاوی خوزستان نییە"، پەروانە لە هەمان کاتدا ئاماژەی بە بێتواناییان لە بەڕێوەبردندا کرد: "چیتان کردووە لەگەڵ دەوڵەمەندی خاکەکەماندا، کە دوای چەندین ساڵ لە بەڕێوەبردن، دەبێت وردە وردە سەیری مەرگی خەڵک و سروشت و دواکەوتوویی خاکەکەمان بکەین".

 

ئازەر مەنسوری، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا ناوخۆیەکانی ئێران وتی: "دانپێدانان بە مافی خۆپیشاندەران یەکێکە لە مافەکانی نەتەوە لە بەندی سێی دەستووردا، لە هەلومەرجی نموونەیی زۆرینەی کۆمەڵگای ئێران، ڕەنگە گروپێک لە کەمینەیەک ناڕازی بێت لەوەی کە زۆرینە چی دەوێت".

بەو شێوازە، دانپێدانانی مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە وەک هەنگاوی یەکەم بۆ بەرگرتن لەهەڵسوکەوتی توندوتیژی کە بەدکاری هەم بۆ خۆپیشاندەران و هەم بۆ ئەو دامەزراوەیەی کە هۆکاری کردەوەکانی ئەو ناڕەزاییەیە.

 

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا وتی: "لە وەڵامی ئەم ناڕەزایەتیەدا، بێسەروبەرترین کردەوەی دەسەڵات بۆ پاککردنەوەی ئەو پرسە و پێدانی ناونیشانی هەڵەیە، هاوشێوەی ئەوەی لە هەندێک لەو ڕەفتارانەی کە لە دوای ناڕەزایەتیەکانی کانوونی یەکەمی ١٩٩٦و تشرینی یەکەمی ١٩٩٨و تێکشکانی فڕۆکە ئۆکرانییەکە بینرا.

 

هەروەها وتی: "پەردەپۆشکردنی ئەو قەیرانانە نەک هەر هیچ کاریگەری نییە، بەڵکو وەک ئاگرێک وایە لەژێر خاکدا، کە دەبێت لەهەر ساتێکدا چاوەڕوانی کڵپەکەی بکەین".

 

ت.پ