ماهینور مسری چالاکوان ئازاد کرا
چالاکوان و پارێزەر ماهینور مسری، لەوکاتەی تۆمەتی بەشداریکردنی لە گروپێکی تیرۆرستی بۆ دروست دەکرێت لە ساڵی ٢٠١٩ دەستگیر دەکرێت و پێش دادگای کردن دوو ساڵ زیندانی دەکرێت، دوای لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی مافی ئازادکردنی بە هەق دەزانرێت.
قاهیرە
دوێنێ ١٨ی تەمموز، پارێزەر و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ "ماهینور مسری" دوای دوو ساڵ دەستگیرکردن، لەلایەن دادگای باڵای ئاسایشی دەوڵەت لە میسر ئازادکرا، دوای ئەوەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی ماهینور مسڕی دەکرێت، بڕیاری ئازادکردنی بە هەق دەزانرێت، ئەمەش لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٩ ماهینور و ژمارەیەک چالاکوان و پارێزەری دیکە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە گروپی تیرۆرستی و خراپ بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکرابوو.
لە بەرواری ٢٢ی ئەیلولی ٢٠١٩دا لەبەردەم دادگای ئاسایشی دەوڵەت ماهینور دەستگیرکرا، کە پێش بڕیاری دادگا و لێکۆڵینەوە بوو، هەروەها ١٧ی تەمموز چالاکوان "ئیسرا عەبدول فەتاح" لەگەڵ پێنج چالاکوانی دیکەدا ئازاد کران کە هەندێکیان دوو ساڵ و زیاتریشیان پێش دادگای کردن لەزیندان بەسەر بردووە.
بە پێی چەند ڕێکخراوێک نزیکەی ٦٠ هەزار کەس لە چالاکوان و ڕۆژنامەنووس و پارێزەر لە میسر کە دەستبەسەر کرابوون، ئازاد کراون، بە پێی یاسای میسر دەستبەسەکردنی پێش دادگایکردن، دەتوانێت بۆ ماوەی دوو ساڵ و زیاتری لە زینداندا بمێنێتەوە.
ت.پ