چەمچەماڵ، ژنێک بەهۆی سوتانەوە گیانی لەدەستدا

شەوی ڕابردوو، ژنێک لە چەمچەماڵ بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوییەکەوە گیانی لەدەستدا، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کرا.

شەوی ڕابردوو، ژنێک لە چەمچەماڵ بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوییەکەوە گیانی لەدەستدا، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

شەوی ڕابردوو وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنی کاتژمێر ٦:٣٠ خولەک، ژنێک بە ناوی گ.ع. تەمەن ٤٣ ساڵ بەهۆی سوتانی بەشێکی جەستەیی گیانی لەدەستدا، نازانرێت کە سوتانی ژنەکە یاخود خۆسوتاندنی.

 

وتەبێژەکەی تەندروستی ئەوەشی وت کە "دوای هێنانی تەرمی ژنەکە بۆ نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو، هەروەها گرتنەبەری ڕێکارەیاسایەکان تەرمەکەی ڕەوانی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە ئەمەیش بۆ دڵنیابونەوە لە سوتانی ژنەکە یان خۆسوتاندنی".

 

ت.پ