وۆرکشۆپێک بۆ ڕۆژنامەنووسان ئەنجامدرا
لە بەردەوامی ۆرکشۆپەکانیاندا بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری دەربارە یاسای خانەنیشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، ڕێکخراوی دابین ۆرکشۆپێکی بۆ ڕۆژنامەنووسان ئەنجامدا.
لە بەردەوامی ۆرکشۆپەکانیاندا بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری دەربارە یاسای خانەنیشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، ڕێکخراوی دابین ۆرکشۆپێکی بۆ ڕۆژنامەنووسان ئەنجامدا.
سلێمانی
ڕێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ بە هاوکاری ڕێکخراوی نیدی نێودەوڵەتی ۆرکشۆپێکی لەبارەی یاسای خانەنیشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ژمارە ٣٩ ساڵی ١٩٧١ و یاسای کاری عێراقی ژمارە ٧١ ساڵی ١٩٨٧ بۆ ٢٠ ڕۆژنامەنوس لە سلێمانی ئەنجامدا.
لە ۆرکشۆپەکەدا باس لە یاسای خانەنیشین و دەستەبەری کۆمەڵایەتی و یاسای کار کرا، تا چەند یاساکە پارێزگاری لە مافی کرێکاران دەکات، وە ئەو ڕێگایانەی کە خاوەن کارەکان بۆ دابیننەکردنی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەیگرنەبەر خرایەڕوو.
لە بەشێکی دیکەی ۆرکشۆپەکەدا لەلایەن بەناز قادر یاساناس و پیشکینەر لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی سلێمانیەوە باس نەکردنی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران و ڕێکارە یاساییەکان و سودەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران کرا.
بەناز قادر لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ژنها، باسی لەوەکرد ئامانجیان لەم ۆرکشۆپە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی و وردەکاری یاسایەکە بۆ ڕۆژنامەنووسان تا لە ڕێگایەوە بتوانن مافەکانیان بەدەستبهێننەوە.
ئەوەشی خستەڕوو لە زۆرینەی شوێنەکاندا کرێکارەکان لەبارەی یاساکانەوە هۆشیارییان نییە، بۆیە ڕۆڵی ڕاگەیاندن لەم بابەتەدا زۆر گرنگە تا بتوانن هۆشیاری لەبارەی یاساکەوە بۆ کرێکاران بڵاوبکەنەوە.
ئەنجامدانی ئەم ۆرکشۆپانە لەلایەن ڕێکخراوی دابین لە چوارچێوەی پاڵپشتی بۆ مافی کرێکاراندایە، پێشتریش ئەم ۆرکشۆپانەیان بۆ چەندین لایەنی جیاواز لە کرێکاران و سەندیکا و بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی ئەنجامداوە.
ت.پ