سۆهر: لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا ٢٠ کەس کوژران
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە مانگی یەکدا ٢٠ کەس لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی کاتی سووریا کوژراون.
ناوەندی هەواڵ
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە مانگی یەکدا لانیکەم ٢٠ کەس لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی کاتی سووریا کوژراون کە یەکێکیان ژنە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سۆهر، ئەو کەسانە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆ، ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوە، هێرشی چەکداری، ڕووداوی هاتوچۆ و تەقینەوەکانی پێشوودا کوژراون.
سۆهر ڕاپۆرتی دا کە ڕووداوەکان لە لازقیە، حومس، حەما، شام و گوندەکانی ڕوویانداوە.