دەم پارتی و پارتی سەعادەت دەربارەی دۆخی ڕۆژئاوا کۆبوونەوە
هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان، لە ئەنقەرە سەردانی سەرۆکی گشتیی پارتی سەعادەتیان کرد.
ناوەندی هەواڵ
تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی بە یاوەری شاندێک بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان، لە ناوەندی گشتیی پارتی سەعادەت لە ئەنقەرە سەردانی مەحموود ئاریکان سەرۆکی گشتیی پارتەکەیان کرد.
مژاری دیدارەکە تاوتوێکردنی هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورک، هەتەشە و داعش بۆ سەر ڕۆژئاوا بوو. لە سەردانەکەدا هاوسەرۆکانی فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کلچ کۆچیگیت و سەزای تەمەلی ئامادەبوون.