نەتەوە یەکگرتووەکان: بەهۆی زریانی بەفرەوە دۆخی مرۆیی لە سووریا خراپتر دەبێت
نوسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان "ئۆچا" ڕایگەیاند، بەهۆی دووهەمین زریانی بەفربارین، دۆخی هەزاران ئاوارەبووی سووریا خراپتر بووە.
ناوەندی هەواڵ
نوسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان "OCHA" ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دۆخی مرۆیی سووریا لە دوای دووەمین لافاوەکەی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەشکردووە، زریانەکە قەیرانی مرۆیی زیاتر کردووە و زیانێکی زۆری لێکەوتووەتەوە.
نوسینگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لافاوەکە کاریگەری لەسەر ٣٧ شوێنی ئاوارەبوون لە باکوری سووریا هەبووە و ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر نزیکەی دوو ملیۆن و ٨٠٠ هەزار ئاوارە هەبووە، جگە لە بەفربارینی زۆر و داخستنی ڕێگاکان، هەزاران خێزان لە حەلەب، ئیدلب، حەما، حومس، لازقیە و تەرتووس زیانیان بەرکەوتووە.
زۆرێک لە خێزانەکان لە هەژارییدا ئاوارە بوون
بەگوێرەی نوسینگەکە، هەزار و ٧٥٨ چادر زیانیان بەرکەوتووە، لافاو بووەتە هۆی ئاوارەبوونی زۆرێک لە خێزانەکان بۆ شوێنی پشوودانی کاتی.
نوسینگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێشتا هەندێک ڕێگای شاخاوییە لە ناوچە بەرزەکانی کەنار دەریاکان داخراون، بەفر و قوڕیش ڕێگرن لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کامپەکان.