کەژەکە: گەل لە ڕۆژئاوا و ئێران لە دژی قڕکردن مێژوو دەنووسێتەوە
کەژەکە سڵاوی لە بەرخۆدانی گەل کرد کە لە دژی هێرشە قڕکارییەکان لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان پەرەدەسێنن، سەرنجی خستەسەر پلانە ئێمپرالیستییەکان کە ڕۆژهەڵاتی ناوی دەگۆڕێت بۆ غەززە و بانگەوازی لە ڕای گشتیی جیهانی کرد بەرپرسیارێتی خۆی بگێڕێت.
ناوەندی هەواڵ
کۆمەڵەی ژنانی کوردستان "کەژەکە" دەربارەی ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، هێرشە قڕکارییەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورک، هەتەشە و داعش کە بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی لە دژی ڕۆژئاوای کوردستان لە ئارادایە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکەی کەژەکە بەم شێوەیە:
"ئەو شەڕ و تێکۆشانەی ساڵانێکە درێژەی هەیە گەلەکەمانی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گەیاندە قۆناغێکی نوێ. لە ڕۆژهەڵات هاوشان بەگەلی کورد هەموو گەلانی ئێران ناڕەزایەتیی دەردەبڕن و ئەمە مێژووییە. ئێمە بە ئیرادە و ڕێکخستنێکی زیاترەوە بە ڕاپەڕینەکانی "ژن، ژیان، ئازادیی" ناودەبەین. خواستەکانمان بۆ ئازادیی دەنگێکی بەرزترە، سڵاو لە بەرخۆدانی شکۆداریی گەلان دەکەین کە بۆ ژیانێکی ئازاد، یەکسان و دادپەروەر و دیموکراتیک تێدەکۆشن. بە توندی هێرشە قڕکارییەکانی سەر گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا شەرمەزار دەکەین کە لە لایەن هێزە هەژموونییەکانەوە ئەنجام دەدرێت.
سڵاو لە بەرخۆدانی مەزنی گەل و هەڤاڵانمان لە هەموو جێگەیەکی ئەم جیهانە و بە تایبەت لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین. بە ڕێزدارییەوە یادی ئەو شەهیدانە دەکەینەوە کە قارمەنانە گەیشتن بە کاروانی شەهیدان. هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکانمان دەخوازین.
پارساڵ ڕێبەر ئاپۆ بۆ بێ کاریگەرکردنی مەترسییەکانی ئەم سەردەمە قەیراناوییە، پرۆسەیەکی تێکۆشان-دانووستاندنی دەستپێکرد. بە دانووستان لە بری قڕکردن پەرەی بە بژاردەی چارەسەریی دیموکراتیک دا. بە ڕەگەزی تێکۆشانەوە لەم پرۆسەیەدا ئامادەکاریی سەربازیی، سیاسیی، دیپلۆماسیی و کۆمەڵایەتیی لە دژی پلانی قڕکردن، بونیادنانی بەرەی تێکۆشان، کوردان لەسەر مێزیی دانووستان و لە بواری دیکە دەکاتە خاوەن هێزی جەوهەری و بەمەوە پرۆسەی قڕکردنی ڕاوەستاند و کردنییە خاوەن ستاتۆ. پرۆسەی چارەسەریی ڕێبەر ئاپۆ بە تایبەت بۆ نەهێشتنی مەترسیی قڕکردنی نوێ کە بە هەتەشەوە دەستی پێکردووە، پێشخراوە. هۆشداری ڕێبەر ئاپۆ 'ئەگەر ڕێوشوێن نەگیرێتەبەر ٥٠ غەززە دەکەوێتەوە' پوختەی ئەم هەڕەشەیە. ڕێبەر ئاپۆ لە دژی ئەو سیاسەتە ئیمپرالیستیانەی کە گەلان دابەش دەکەن و دەیانکەن بە دووژمنی یەکتر، پرۆسەی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی دەسپێکردووە.
لە ئێستادا لەلایەن هێزە ناوچەیی و هەژموونگەراکانەوە هەموو دەرگاکانی دۆزەخ بەسەر ڕۆژهەڵات ناویندا کراوەتەوە. ئەم هێزانە کە جیهان بە گوێرەی بەرژەوەندییە جیۆپۆلیتیکییەکانیان دەگۆڕن بۆ تەختەی شەتڕەنج، بەپرسیارن لە هەموو کۆمەڵکوژی، کۆچبەری، وێرانکاریی و پیلانگێڕییەکانی ناوچەکە. سیاسەتە پیس و دڕندەکان بە ناوی 'داڕشتنەوەی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست'، لە دەیان ساڵی ڕابردوودا ماڵوێرانی گەورەی گەلانی ناوچەکەی لێکەوتەوە. ناسەقامگیریی عێراق، کۆمەڵکوژیی غەززە، شەڕ و کۆمەڵکوژییە بێکۆتاکان لە هەموو پارچەکانی کوردستان، دامەزراندنی داعش لە سووریا و چەندین ڕووداوی دیکە، دەرئەنجامی ئەو سیاسەتە ئیمپریالیستییانەن.
سووریا یەکێکە لەو جێگانەی کە ئەم ڕەوشەی بە تۆخی تێدایە. شەڕی ئەمڕۆی ڕۆژئاو ا ئێرانیش درێژەپێدەری ئەو مەیلە ئیمپریالیستیانە. شەڕی حەلەب، کۆمەڵکوژی شێخ مەقسوود و ڕاپەڕینەکانی ئێران، قۆناغێکی نوێی لە ناوچەکە و جیهاندا کردووەتەوە. شەڕی حەلەب، کۆمەڵکوژی شێخ مەقسوود، گەمارۆدانی کۆبانی، بە کورتی، پیلانگێڕی دووەمی ١٥ـی شووباتە.
وەک ڕوونە سووریا لە لایەن هێزە هەمووژنگەراکانەوە ناوەندی داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوینە. پلان و ئەرکەکانی ئەوێ، بارگەی سیاستە هەرێمەییەکان و شەڕی هێزە. لە ناو ساڵێکد قۆناغی ڕەواپێدان و دەسەڵاتداری هەتەشە ئەنجام درا. ئامانجی دەسەڵاتی هەتەشە درووستکردنی بەربەستێکە لە بەرانبە هێلانی نوێی شیعە و دابینکردنی ناوچەیەک نوێی ناوەوە بۆ ئیسرائیل و کۆنترۆڵکردنی دەریای ناوەڕاست. ئەم دۆخە لە جێبەجێکردنی چەمکی نوێی لەنابردن لە بەرانبەر بە کورد ڕەنگ دەداتەوە. بەم شێوەیە دەوڵەتبوونی هەتەشە خەنجەردانێک لە لە ئایندەی ئازاد و دیموکراتکی گەلان، ژن و ڕۆژهەڵاتی ناوین.
بۆ گۆڕینی ڕژێمی ئێران پەرە بە هێزە سەلەفییەکان دەدرێت و بە هاوپەمانێتی هەرێمیی سوونە دەستوەردان لە ئێران دەکریت. ئەم هاوپەیمانێتییە لەسەر بنەمای ئەرێکردن بۆ قڕکردنی ڕۆژئاوا و کوردان دەستی پێکردووە. ڕێککەوتننامەی پاریس قۆناغێکی نوێی لە سووریا و ڕۆژئاوا کردەوە. ئەم ڕێککەوتنە قێزەونە کە لە نێوان ئیسرائیل-ئەمریکا-سووریا-تورکیادایە جارێکی دیکە سایکس-پیکۆ و سیڤەری هێنایە ئاراوە.
لە پێشهاتەکانەوە تێدەگەین کە ئیرادە و داخوازییەکانی گەل پشتگوێ دەخرێن، هەموو ناڕەزایەتیییەکی ڕەوا بە خوێن سەرکوت دەکرێن و ڕژێمی فاشیستی دادەمەزرێنن. ئێمە وەک گەلێک دەبێت ئەم سیستەمە نەفرەتییە تێپەڕێنین کە سەدەیەکە وێرانی کردووین. ڕێگای سەرەکی بنیاتنانی عەقڵی ساغ و تێکۆشانی هاوبەشی گەلانە. ئەگەر ئەم پلانە چەپەڵ و ستەمکار و تاریکە ڕانەگیرێت، نەک تەنها یەک غەززە، بەڵکو ٥٠ غەززە لە سوریا ئەزموون دەکرێت.
ئەو پەیوەندی و هاوکارییەی کە دەوڵەتی تورک لەگەڵ هێزە جیهادییەکان لە سووریا دایمەزراندووە، مەترسیدارە. دەوڵەتی تورک هەڵەیەکی مێژوویی ئەنجام دەدات کە پووچەڵکردنەوەی ئەستەمە. نابێ ئەوە لەبیر بکرێت هێرشەکانی ئەمڕۆ لە سووریا تەنیا لە کورددا سنووردار نییە؛ ئەگەر ئەم هەڕەشەیە ڕانەگیرێت، دوژمنایەتی لەنێو گەلاندا بڵاودەکاتەوە. ئەو زانیارییە ناڕاستەی کە دەوڵەت و هێزە تاریکەکان ئەمڕۆ دژی ڕێبەر و پڕۆسەکە بڵاوی دەکەنەوە، ئامانجیشی لە ناوبردنی شۆڕشی ڕۆژئاوایە. ئێمە داوا لە هەموو لایەک دەکەین بەرگری لە ڕێبەر ئاپۆ و ڕۆژئاوا بکەن لە بەرامبەر ئەم هەوڵە ناڕاستەوانەی زانیاری ناڕاست.
بارودۆخی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو ڕاپەڕین و دەستێوەردانانەی کە سەریان هەڵداوە، بوونەتە بابەتی سەرەکی زۆرێک لە ئەجێندا و ڕێککەوتنەکان. پێشهاتەکانی ناوچەی سووریاش پەیوەندییان بەمەوە هەیە. وەک دەبینرێت دوو ڕەوتی سەرەکی لە پرسی دەستێوەردان لە ئێراندا سەریان هەڵداوە. ئەم دوو هێزە کە نوێنەرایەتی ئەو ڕەوتانە دەکەن، سیاسەتێکیان نییە کە کێشە و پێداویستییەکانی گەل و ژنان بخەنە ڕۆژەڤەوە.
تا ئێستا بە دەیان هەزار کەس بەشداری ڕاپەڕینەکانی ئێرانیان کردووە و گیانیان لەدەستداوە، بریندار بوون و دەستبەسەر کراون. ئەمە گەورەترین ڕاپەڕینی جەماوەرییە لەدژی ڕژێمی ئاخوندەکان، بەڵام هیچ دەستێوەردانێک نەبووە. ئەم هێزانە تەنها یەک ئامانجیان هەیە، ئەویش بەرژەوەندییەکانیان. ئەم هێزانە تەنها کاتێک هەنگاو دەگرن کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانیان بکات. ئەوان هەندێک جار باس لە دەستێوەردانی سەربازی دەکەن، بەڵام ئەگەری یەکخستنی ئێران بە شێوازی دیکەش بە هەمان شێوە بەهێزە. پێویستە گەل و ژن و کورد سیاسەتە فێڵباز، پراگماتیک و پیسەکانی هێزە هەژموونگەرکان ببینن و شێوازەکانی تێكۆشان هەمەچەشن بکەن.
بەرخۆدانی گەلانی ئێران، ژنان و کوردان لەدژی ڕژێمی ئێران هەموو دیوارەکانی ترسی شکاندووە و بە باجدانی زۆرەوە بەردەوامە. ئەمڕۆش وەک هەموو جارێکی ڕژێمی ئێران بە گوتی 'دەستی هێزی دەرەکەییە' ڕەوایەتی بە توندوتیژییەکانی دەدات و خواستەکانی گەل و ژن لە هەڵوێستی بڕیاردەر دووردەخاتەوە. ئیتر لە بەرامبەر زوڵم، لەسێدارەدان، ئەشکەنجە، زیندان، وێرانکاری ئابووری و بێ یاسایی ڕێژیم چاوەڕوانی لە پاشگەزبوونەوەی گەل و ژنان بێهودە. گەل و ژنان دەیانەوێت دوور بن لە ستەم و ئیستغلال و هەڵاواردن و نایەکسانی. هەزاران کەس لە ئێران گیانیان لەدەستداوە، هەزاران کەس گیراون و ئەشکەنجە دراون؛ لە ئیستادا غەززەیەکی دیکە ئەزموون دەکرێت. لەبەردەم چاوی هەموو مرۆڤایەتیدا گەلەکەمان بە تیرۆری دەوڵەتی دوژمنی ماف و ئازادیەکان قڕدەکرێت و ئەشکەنجە دەدرێت.
داوا لە دەوڵەتی ئێران دەکەین کۆتایی بە هێرشەکانی بهێنێت لە دژی گەل و ئەو ژنانەی پاشەکشە لە بەرخۆدان ناکەن و ب چەکی قورس شەقامەکان نەکاتە قەسابخانە. ڕێژێمێک کە بەم شێوەیە دڕندانەیە خەڵکەکەی بکوژێت و ئەشکەنجەی بدات ناڕەوایە. لەمرۆدا ئێران بە تیرۆری دەوڵەتی دەبێتە غەززە. بێدەنگی و بێ هەڵوێستی ڕای گشتیی جیهانی مردنی لێدەکەوێتەوە. بۆ ڕاوەستاندنی تیرۆری دەوڵەتی ئێران بانگەوازی لە ڕای گشتیی جیهانی، ڕێکخراوەکانی ژنانی پشکەوتنخواز-چەپ-دیموکراتیک، گەل و ژنانی ئێران دەکەین یەکگرتووبن لە تێکۆشانی ئازادی، دادپەروەری، یەکسانی و دیموکراسیدا."