مارین لۆپێن: بەهۆی ترسنۆکی وڵاتانی ڕۆژئاواوە کورد بە تەنها جێهێڵدران
مارین لۆپێن، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی کۆبوونەوەی نیشتمانیی فەڕەنسا ڕایگەیاند، کوردەکان ئازایانە شەڕی دژی داعشیان کرد، ئێستا لەلایەن حکومەتە ڕۆژئاواییەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پشتگوێ خراون و بەهۆی ترسنۆکی وڵاتان تەنها جێهێڵدران.
ناوەندی هەواڵ
مارین لۆپێن، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی کۆبوونەوەی نیشتمانی فەڕەنسا لەلاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” بەهۆی پێشوازیکردنی وڵاتەکەی لە بەرپرسانی حکومەتی کاتیی دیمەشق هەڵوێستێکی ڕەخنەگرانەی دەربڕی و پەیامێکی بڵاوکردەوە.
مارین لۆپێن ڕایگەیاند، کوردەکان ئازایانە شەڕی دژی داعشیان کرد و پێشەنگی شەڕی دژی تیرۆر بوون، ئێستا لەلایەن حکومەتە ڕۆژئاواییەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پشتگوێ خراون و بەهۆی ترسنۆکی وڵاتان تەنها جێهێڵدران.