مامۆستایانی تل تەمر پێنووسەکانیان دانا و چەکیان هەڵگرت و سەفەربەرن
بەڕێوەبەرایەتی خوێندنگەکانی تل تەمرئەمڕۆ، لە وەڵامی بانگەوازی سەفەربەری،پێنووسەکانیان دانا و چەکیان هەڵگرت و بە بەستنی نیشانە پەیوەست بوون بە سەفەربەری، ئیدارەیخوێندنگەکە وتی: دەستکەوتەکانی شۆڕشی ١٤ ساڵەمان دەپارێزین.
تل تەمر
ئەمڕۆ مامۆستایانی تل تەمر لە کانتۆنی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشدارییان لە سەفەربەری کرد.
ئەیھان یونس، ئەندامی دەستەی خوێندنگەکان لە لێدوانێکی زارەکیدا وتی: ناوچەکەمان بە پڕۆسەیەکی ناسکی سەربازی و سیاسیدا تێدەپەڕێت، لە هەمانکاتدا کۆمەڵکوژییەکی گەورە دژی گەلی کوردمان ئەنجام دەدرێت، ئێمە ئەرکی خۆمان بەرامبەر ئەم وڵاتە جێبەجێ دەکەین و بەشداری لە سەفەربەری ڕاگەیەندراودا دەکەین، ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لە دژی کورد ئەنجامدراون، جێی شەرمەزارییەو و پشتیوانی لە شەڕڤانانمان دەکەین.
ئەیهان ڕایگەیاند، لێپرسینەوە لەو بکوژ و چەتانە دەکەن کە تاوانیان بەرامبەر ژنانی کوردو قوربانییەکانیان ئەنجامداوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کە بانگەشەی بەرگریکاری مافی مرۆڤن لە بەرامبەر ئەو تاوانانەدا بێدەنگن، بێدەنگی هاوبەشییە و تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی.
ئەیهان سەرەڕای دەربڕینی ئەوەی کە ئەوان وەک مامۆستا و دایک و خوشک، دەستکەوتەکانی شۆڕش دەپارێزن وتی: قۆناغی ئەمڕۆ داوامان لێدەکات پێنووس بخەینە لایەک و چەک هەڵبگرین، بەردەوام بین لە پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ١٤ ساڵەمان، ڕێگە نادەین داگیرکاری بچێتە ناو خاکەکەمانەوە.
ئەیهان سڵاوی لە چالاکییەکانی گەلی کورد و ئازادیخوازان لە هەموو پارچەکانی کوردستان و ئەوروپا کرد.
لە کۆتاییدا دروشمی پشتیوانی لە هەسەدەو یەپەژە بەرزکرایەوە.