شەهبا، ٩یەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا پیرۆز کرا

بە هاتنی ٩یەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەنجومەنی کانتۆنی عەفرین و کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی شەهبا ئاهەنگیان ساز کرد.

شەهبا

 

بە بۆنەی ٩یەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەنجومەنی کانتۆنی عەفرین و ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار، لە هۆڵی کامپی سەردەم لە ناوچەی ئەحداسی کانتۆنی شەهبا، بە دروشمی "بە ڕۆحی شۆڕشی ١٩ی تەمموز، داگیرکاری تێکدەشکێنین، سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین"، ئاهەنگێکیان سازکرد و ئەو یادەیان پیرۆز کرد.

لە ئاهەنگەکەدا دانیشتووانی هەرێمی عەفرین ئامادە بوون، وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاڵاکانی کۆنگرەی ستار و دروشمەکانی "بۆ ئازادی و دیموکراسی لە هەموو شوێنێک بەرخۆدان"، "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی ئێمەیە" و "ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ گەرەنتی دامەزراندنی نەتەوەی دیموکراتییە" هەڵواسرابوون.

ئاهەنگەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکڕەوان دەستیپێکرد، دواتر شیراز حەمۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی عەفرین وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەدا، ئێمە ٩یەمین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمووز لە هەموو گەل و بۆ ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین، هەموو شەڕڤانانی ئازادی بەبیردەهێنینەوە، سیاسەتی دەوڵەتەکان هەرگیز بەهۆی هێزی گەلی ئازادەوە سەرناکەوێت، ئێمە بە ڕۆحی شۆڕشی ١٩ی تەمموزەوە بەرگری لە هەموو دەستکەوتەکانی شۆڕش دەکەین، بەرخۆدانی ئەو گەلانەی کە هەزاران ساڵە لە بەرخۆدان و پاراستنی هەبوونی خۆیان هەرگیز ناشکێنرێن.

 

ئاهەنگەکە بە بەشداری هونەرمەندان و گروپی هەڵپەڕکێ و کەیفخۆشی بەشداربووان بەردەوام بوو.

ت.پ