پێشەنگەکان لەدایکبوونەوە: ئەو ژنانەی بوون بە نەورۆز

بە درێژایی مێژوو ئەو ژنانەی جەستەی خۆیان کردۆتە مەشخەڵ، وەک سیمبولی خەباتی ئازادی ماونەتەوە، لە مەیدانەکاندا نەورۆزیان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" داگیرساند.

ساریا دەنیز

 

ناوەندی هەواڵ-نەورۆز سیمبولی بەئاگاهاتنەوەی سروشت و زیندووبوونەوەی زەوی و نوێبوونەوەی خولگەیی ژیانە، گواستنەوە لە تاریکی زستانەوە بۆ زیندوویی بەهار تەنها گۆڕانکارییەکی وەرزی نییە، بەڵکو دەربڕینی دووبارە لەدایکبوونەوە و بەرهەمهێنان، بەم واتایە نەورۆز ڕەنگەکانی بوون و ژیان بەرجەستە دەکات.

 

هەروەها نەورۆز پەیوەندییەکی قووڵ لەگەڵ ژنانی درووستکەری ژیاندا دادەمەزرێنێت، وەک چۆن سروشت نوێنەرایەتی نوێبوونەوە و لەدایکبوونەوە و بەردەوامی ژیان دەکات، ژنیش وەک یەکێک لە بەهێزترین هێماکانی هێزی داهێنەرانە و بەرخۆدان و ئیرادەی ئاوەدانکردنەوەی ژیان، خاوەنی گرنگییەکی قووڵە.

 

”هێزی ژن و نەورۆز”

ئاگری نەورۆز نەک هەر بەئاگاهاتنەوەی سروشت ڕووناک دەکاتەوە، بەڵکو خەباتی ژنان بۆ ئازادی و بوون و ئاوەدانکردنەوە ڕووناک دەکاتەوە، دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"  کە لە سەرانسەری جیهاندا دەنگ دەداتەوە، ئەو پەیوەندییە بەرجەستە دەکات و ئەوەمان بیردەخاتەوە کە ژیان و ئازادی و دووبارە لە دایکبوونەوە لە ئامادەبوونی ژندا واتای خۆیان دەدۆزنەوە.

 

گرنگی مێژوویی نەورۆز گۆڕاوە بۆ ڕاستیەکی قووڵتر و بەرجەستەتر، بەتایبەتی لەڕێگەی ئەو خەباتانەی کە ژنان سەرکردایەتی دەکەن، بەرخۆدانی گەلی کورد لە نەورۆزدا لە ڕێگەی خەباتی ژنانەوە بەرجەستە دەبێت، کە بە هێزەوە ڕۆڵی پێشەنگانەییان لە هەڵگیرسانی بڵێسەی نەورۆزدا نیشان دا.

 

زەکیە ئاڵکان، ڕەهشان دیمیرێل، سەما یوجا، ڕۆناهی، پەریڤان و چەندین ژنی دیکە سەلماندیان کە نەورۆز تەنها ڕۆژی ئاهەنگگێڕان نییە، بەڵکو نەریتێکی خۆڕاگرییە کە لەسەر بەرخۆدان بونیاد نراوە، ئەم ژنانە و ژمارەیەکی بێ کۆتای دیکە، جەستەیان کردە مەشخەڵ و واتای نەورۆزیان نووسیەوە و لە پێشەنگی خەباتی ئازادی دانا.

 

”ڕاستی ئەفسانەیەک”

ئەم ئەزموونە کۆبووەوە کە بە بەرخۆدانی بێئەندازە لەلایەن ژنانەوە بەدەست هاتووە، ئەمڕۆش لە دروشمی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"دا ئامادەیە، ژنان بە داڕشتن و ئاراستەکردنی خەبات بە پێی فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان نیشانی دەدەن کە بەرخۆدان بۆ ئازادی ئێستا بە دەنگی بەرزتر لە سەرانسەری ناوچە جوگرافییە فراوانەکاندا دەبیسترێت، ئاهەنگەکانی نەورۆز بەتایبەتی ئەو ڕاستیە بەرجەستە دەکەن کە ژنانی کورد هێزی خۆیان نیشان دەدەن، خەریکی سیاسی دەبن و وەک بریکاری گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی ڕەفتار دەکەن.

 

لەم چوارچێوەیەدا، نەورۆز تەنها جەژنێکی گەلان نییە، بەڵکو سیمبولی ئەو خەباتەشە کە ژنان لە دژی هەژموونی پیاوان بەڕێوەی دەبەن، نەورۆز گێڕانەوەی ئەفسانەیی تێدەپەڕێنێت تا ببێتە ڕاستی بەرخۆدان.

 

”ئەو ژنانەی ئەمڕۆ ئیلهاممان دەدەن”

لەگەڵ نزیکبوونەوەی نەورۆز، یەک بە یەک ئەو ژنانەمان لەبیرە کە ئەمڕۆ میراسێکی ناوازەیان بۆ بەجێهێشتین، ئەو ژنانەی کە واتای نەورۆزیان پێناسە کردۆتەوە، لە ڕابردووەوە تا ئێستا بەردەوامن لە قسەکردن لەگەڵمان، یەکێک لەو ژنانە زەکیە ئاڵکانە.

زەکیە ئاڵکان لە شاری کیلکیتی جوموشان لەدایک بووە و خوێندکاری پزیشکی بووە لە زانکۆی دیجلە لە ئامەد، لە زانکۆدا بە خەباتی ئازادی ئاشنا بوو لە سەروبەندی نەورۆزدا، لەکاتێکدا لەگەڵ هاوڕێکانی لە ئامەد کۆدەبنەوە، لەناکاو زەکیە ئاڵکان هەموو پارەی ناو گیرفانی دەرهێنا و سووتاند، کاتێک هاوڕێکانی لێیان پرسی: چی دەکەیت؟ لە وەڵامدا وتی: من ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕم.

 

ئەو ژنە نەیتوانی لە بەرامبەر ئەو سەرکوتکردنەدا بێدەنگ بێت کە بەسەر ئەو شۆڕشانەدا هێنرا کە بە ناشتنی ١٣ ئەندامی پەکەکە دەستی پێکرد، لە ٢١ی ئاداری ١٩٩٠ جلی ڕەشی لەبەر کرد و ئاگری لە خۆی بەردا و بوو بە پاڵەوانێک بۆ گەلی کورد.

 

”بنەفش ئاگال و ژنانی جزیرە”

بنەفش ئاگال ”بێریڤان” لە ساڵی ١٩٦٦ لە ناوچەت بەشیری باتمان لەدایک بووە، کچی خێزانێکی ئێزدی بووە و دوای کودەتاکەی ١٢ی ئەیلوولی ١٩٨٠ لەگەڵ خێزانەکەی کۆچیان کردووە بۆ ئەوروپا.

 

لە مانگی نیسان ساڵی ١٩٨٤دا تاکە ژن بوو لە ڕێپێوانێکدا، کە لە ئەوروپا بۆ شەرمەزارکردنی سەرکوتی گەلی کورد دوای کودەتاکە و ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوشتنی محەمەد قاراسونگورد و ئیبراهیم بیلگین لە شاخەکانی کوردستان لە ٢ی ئایاری ١٩٨٣دا ڕێکخرابوو.

 

بەشداریکردنی لە خەباتی ئازادیدا کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر کۆمەڵگەی ئێزدی هەبوو، لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مەشقی وەرگرتووە و چالاکیی ڕێکخراوەیی ئەنجامداوە، بۆ یەکەمجار گەلی کورد شایەتحاڵی ژنێک بوو کە پێشەنگایەتیایەتی تەڤگەرێکی خۆڕاگری دەکات و لە ئەنجامدا زۆرێک لە خێزانەکان ناوی کچەکانیان ناوە "بێریڤان".

 

بنەفش ئاگال لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا لە ١٦ی کانوونی دووەمی ١٩٨٩ بە پشتبەستن بە زانیاری زانیاریدەرێک، لە شەڕدا ژیانی لەدەستدا نەک خۆی ڕادەست بکات، لەدوای مردنی، بووە سیمبولی شۆڕش و پێشەنگێکی بەرخۆدان لە کاتی ئاهەنگەکانی نەورۆزدا.

 

”ئەو ژنە گەنجەی بەرامبەر بەردەکان وەستایەوە بوو بە سیمبول”

ڕەهشان دیمیرێل لە ١٥ی ئابی ١٩٧٥ لە شاری نوسەیبین لە شاری ماردین لەدایک بووە، بەهۆی سەرکوتی دەوڵەتەوە خێزانەکەی کۆچیان کرد بۆ ئیزمیر، بەڵام ئەو بەردەوام بوو لە سەردانی نوسەیبین کە زۆر خۆشی دەویست، هەرکاتێک بارودۆخی خێزانەکەی ڕێگەی پێدا، دوای ئەوەی شایەتحاڵی سەرکوتی دەوڵەت بوو، ڕەتیکردەوە قبوڵی بکات و بەو ژنە گەنجە ناسرا کە بە بەرد ڕووبەڕووی خۆپیشاندانەکانی قادیفەکالێ بووەوە کە ناوچەیەکی زۆرینەی کوردە.

دوای بینینی ڕاگەیاندنی قەدەغەکردنی ئاهەنگەکانی نەورۆز لە تەلەفزیۆن، ڕەهشان دیمیرێل، ڕۆژی دواتر کە ٢٢ی ئاداری ١٩٩٢، بەرەبەیانی چووە قادیفەکالێ و ئاگری لە خۆی بەردا.

”ڕۆناهی و بێریڤان”

ڕۆناهی ”بەدریە تاش” لە ساڵی ١٩٧٢ لە شاری ”بستان”ی سەر بە شاری مرعش لەدایک بووە، لە خێزانێکی کوردەوە هاتووە کە بە قووڵی تێوەگلاون لە دۆزی کورد، بەڵام لە ئەنجامی ئەو سەرکوتکردنەدا خێزانەکەی لە ساڵی ١٩٧٩ کۆچیان کردووە بۆ سویسرا.

ڕۆناهی پەیوەندی بە خەباتی ئازادییەوە کرد، ماوەیەک لە بواری ڕۆژنامەگەریدا کاری کرد و دواتر بەشداری چالاکییەکانی ڕێکخستنی ژنانی کرد، ڕۆناهی و بێریڤان (نیلگون یەڵدرم) هەڤاڵ بوون.

ڕۆناهی و پێریڤان کە لە ٢٢ی ئاداری ١٩٩٣ لە شاری مانهامی ئەڵمانیا ئاگریان لە خۆیان بەردا، بە "شەهیدی نەورۆز" ناسێنران.

کارەکانیان کاریگەری قووڵی هەبوو لە هەردوو وڵاتی کوردستان و ئەڵمانیا، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕۆناهی و بێریڤانی بە "ئەوانەی کە شارەزا بوون لە نهێنی ئاگر" پێناسە دەکات، هەروەها ئەگەر ئازادی بە ئاسانی بەدەست بهێنرێت، بێریڤان و ڕۆناهی ئاگریان لە خۆیان بەرنەدەدا، ئەم دوو هەڤاڵە پەیامی گرنگی بێئەندازەیان لە دوای خۆیان بەجێهێشت، کە بەڕاستی مەحاڵە بەرزترین ڕێزیان لێ نەگیرێت.

 

"من بووم بە نەورۆز، بووم بە مەزڵوم"

سەما یوجا ”سێرهیلدان-لەیلا” لە ساڵی ١٩٧١ لە گوندی ئاشاغی کارگەلی سەر بە شارۆچکەی توتاکس لە ئاکرێ لەدایک بووە، خێزانەکەی لە شۆڕشی ئاگری بەشداریان کردووە و باپیریشی بە مەیلی فیکریی بەهێزی کوردییەوە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر پێکهاتنی کەسایەتی سەما هەبووە، لە ساڵی ١٩٨٩ دوای دەستەبەرکردنی شوێنێک لە بەشی کۆمەڵناسی لە زانکۆی تەکنیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووی لە ئەنقەرا کردووە.

 

لەوێ چاوی بەو خوێندکارانە کەوتووە کە باوەڕیان بە دۆزی کورد هەبوو، بەشدارییان لە چالاکییەکانی لیژنەی لاوانی تەڤگەری ئازادیدا کردووە، لە ساڵی ١٩٩١ زانکۆی بەجێهێشت و پەیوەندی بە تەڤگەرەکەوە کرد، لە دۆڵی بەقاع لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان مەشق و ڕاهێنانیان وەرگرت، زۆری نەخایاند لە ناوچەی سێرهات دەستی بە کارکردن کرد.

 

لە ساڵی ١٩٩٢ دوای وەرگرتنی زانیاری دەستگیرکرا، ئێوارەی ٢١ی ئاداری ١٩٩٨، لە کاتی چەنژنی نەورۆزدا، لە سەردەمی زیندانیکردنی لە زیندانی چناق، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و وتی: دەمەوێت لە ٨ی ئادار تا ٢١ی ئازار جەستەم بکەم بە پرد، دوای وەرگرتنی چارەسەری بۆ ماوەی ٨٠ ڕۆژ لە نەخۆشخانەی کۆلێژی پزیشکی ”جراح باشا” زانکۆی ئیستەنبوڵ، لە ١٧ی حوزەیران کۆچی دوایی کرد، دوا قسەکانی ئەوە بوو، "من بوومەتە نەورۆز، بووم بە ستەملێکراو".

 

ئەم کارەی سەما یوجا خاڵی وەرچەرخانی یوڤگەری ژنانی کورد بوو، کە کۆتا نامەکەیدا نووسیویەتی "وەک چۆن ناکرێ دوو خۆر لە ئاسماندا هەبن، دوو هەڵبژاردن لە ژیاندا هەبێت، نە دوو کۆمپاسێکی ڕەوشتی، بۆ کەسێک یان ژنێک کە ئارەزووی ئازادی دەکات، لەم ساتەدا کە ئەم دێڕانە دەنووسم، ڕێبەر ئۆجالانم کردووە بە ناوەندی بیرکردنەوەکانم، ڕەوشت و ژیانم، هەموو ئاستەنگە ناوخۆییەکانم تێپەڕاندووە، ئازادی مافی خۆمانە، و دەتوانین هەنگاو بە هەنگاو بەدەستی بهێنین.

 

”Yunanistanlı Elefteria”ئێلێفتریای یونانیستانلی لە یۆنانیەوە

بەرخۆدانی ژنانی کورد بۆ ئازادی لە یۆنانیشدا دەنگی دایەوە، ئێلێفتریا فۆرتۆلاکی، ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٣ ساڵ، لە ٢٤ی ئاداری ٢٠٠٦، لە باخچەی کڵێسای ئایۆس ئاگیۆس میلانۆس لە ئەسینای پایتەخت، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە ڕۆڵی یۆنان لە پیلانگێڕی دژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و ئەو زوڵمەی کە کورد تووشی بوو، ئاگری لە خۆی بەردا، لە ٢٧ی ئاداری ٢٠٠٦ لە بەشی چاودێری چڕی ئەو نەخۆشخانەیەی کە چارەسەری بۆ دەکرا کۆچی دوایی کرد.

 

ئەو ژنە لە نامەیەکدا هۆکارەکانی بۆ خانەوادەکەی ڕوونکردەوە و وتی: ئێمە دەوڵەتمان هەیە، بەڵام کورد نیەتی، منداڵەکانمان ناچارن دوو زمان فێربن؛ دایکیان یۆنانین، باوکیشیان کوردن، لە٥٠٪ یۆنانی و لە٥٠٪ کوردن، دەزانم ئەوەی من کردوومە دروست نەبوو، سڵاو لە هەموو شەهیدانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمساڵ ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕم، بەڵام کەمێک درەنگ، وەک زەکییە ئاڵکان، سەما یوجا، ڕۆناهی، بێریڤان، ڕهسان دیمیرێل، ئەوانی دیکە کە کردەوەی بەرزیان ئەنجامدا، ئیرادەیان کەرامەتیان بۆ گەلی کورد و کوردستان کردووە، مێژووی کوردیان بەرزکردۆتەوە، هەروەها دەستی کەسوکاری شەهیدان و دایکانی ئاشتی ماچ دەکەم.