لە کۆبانێ بە خۆپیشاندان پابەندبوون بە گەڕانەوە بۆ عەفرین دووپاتکرایەوەو داگیرکەری تورکیا ڕەتکرایەوە

بە دروشمی "داگیرکاری شەرمەزار دەکەین، دەگەڕێینەوە عەفرین"، سەدان کەس لە دانیشتووانی کۆبانێ و کۆچبەرانی عەفرین خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و ئیرادەی خۆیان بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکەیان و وەرگرتنەوەی ماڵ و حاڵی خۆیان دووپاتکردەوە.

کۆبانێ

 

لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٨ داگیرکەری تورکیا هێرشی کردە سەر شاری عەفرین، بە بەکارهێنانی جۆرەها چەکی قورس و فڕۆکەی جەنگی، لە بەرامبەر بەرەنگاربوونەوەی بەربڵاوی دانیشتووانی عەفرین و هێزە ناوخۆییەکانیان.

 

ئەمڕۆ ١٨ی ئادار بە سەدان هاوڵاتی دانیشتووی کۆبانێ و کۆچبەرانی عەفرین کە لەوێ نیشتەجێن، لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد، بە هەڵگرتنی ئاڵا و لقی زەیتون، لەگەڵ پابکارد کە لەسەری نووسرابوو "بژی بەرخۆدانی عەفرین" و دروشمەکانی داوای کۆتاییهێنان بە داگیرکاری و گەڕانەوەی شکۆمەندانەی دانیشتووان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان کۆبوونەوە.

 

دوای خولەکێک وەستانی بێدەنگ، ڕۆژانی سەرەتای هێرشی تورکیا و بەرخۆدان و گەڕانەوەی گەل لەو ماوەیەدا بیرهێندرایەوە، سەرەڕای مەترسییەکان، هەروەها باس لە گەڕانەوەی بەکەرامەتی خەڵکی عەفرین کرا کە تا ئێستاش وەک داواکارییەکی بنەڕەتی و دانوستان نەکراو ماوەتەوە.

 

ئەم بۆنەیە لە کاتێکدایە کە بانگەوازە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین و گەڕانەوەی کەرامەتی خەڵکی عەفرین بۆ سەر ماڵ و خاکییانە.