لە پشدەر کۆنفرانسێکی هونەریی و ڕۆشنبیری ڕێکخراو ژنان داوای زیادکردنی چالاکی هونەری دەکەن

لە قەڵادزێی دەڤەری پشدەر کۆنفرانسێکی هونەریی و ڕۆشنبیری ڕێکخراو ژنان دەڵێن: بە درێژایی مێژوو یەکێک لەو ڕێگایانەی کە دوژمنەکانمان بەکاریان هێناوە بۆ ئەوەی نەتەوەی ئێمەی پێ بسڕنەوە کار کردن بووە لە سەر هونەر و ڕۆشنبیریمان دەستیان وەرداوەتە هونەری ئێمەوە.

دیڤان سیهاد

 

قەڵادزێ- ڕۆژی سێ شەممە لە شارۆچکەی قەڵادزێی دەڤەری پشدەر لە لایەن ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری پشدەر دووەمین کۆنفڕاسی ڕۆشنبیری و هونەری ئەنجامدرا، سەرەتا دەستپێکی کۆنفڕاسەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان و دواتر دەربارەی ئامادەکاری کۆنفرانسەکە وتارێک پێشکەش کراو باس لە دامەزراندن و کارو چالاکی و ناوەند و بەڕێوەچوونی کۆنفڕاسەکە کرا لە ژێر چاودێری ڕێبواری پارێز لە ژوری پاڕێزەرانی پشدەر دەست بە کۆنفڕاس کرا و سەرۆک و جێگر و دەستەی ناوەند هەڵبژێردرا کە پێکهاتبوون لە محەمەد ئەمین سەرۆکی ناوەند و ئەسمەر خالید جێگری سەرۆکی ناوەند و چەند ئەندامێکی دەستەی ناوەند کۆنفڕاسەکە بە سەکەوتویی ئەنجامدرا

 

"ڕێژەیەکی باشی ژنانی ئەم سنوورە دەستیان داوەتە پێنووس"

سۆما حاتەم بەشداربووی کۆنفڕاس وتی: ئەمڕۆ لەشاری قەڵادزێ بەشداریم کردووە لە دووەمین کۆنفڕاسی ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری پشدەر دیارە بەشداری کردنی ژنان بە درێژایی مێژوو لم دەڤەرەدا بە گشتی و لە شاری قەڵادزێ بە تایبەتی بەشداریەکی بێوێنە بوە لە تەواوی سێکتەرەکانی ژیاندا هەر لە شۆڕشەکان دەبینین شاری قەڵادزێ دایە ئامینە و خاتوس سنەوبەر لەو ژنانە بون کە ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لە ڕاپەڕین و شۆڕشەکان، ئەم ژنانە و چەندین ژنی تر لە شۆڕشەکاندا کاریگەریەکی تەواویان هەبووە لە سەر چالاکیەکان و خەباتی بێسنووری ئەم دەڤەرە لە سێکتەری پەروەردە و ڕۆشنبیری و هونەریشدا دیسانەوە ڕێژەیەکی باشی ژنانی ئەم سنوورە دەستیان داوەتە پێنووس و بە کاری نووسەریەوە یان بڵێین بە پیشەی نووسەریەوە خەریکن.

 

"دوژمن بۆ سڕینەوەی نەتەوەکەمان هونەری کردوەتە ئامانج"

وتیشی:لە بابەتی هونەریشدا ڕێژەیەکی زۆر هونەرمەندی جوانی ئەم سنوورە لە ژنانی ئەم سنوورە پێکهاتوون کە کارەکانیان یان با بڵێین بەرهەمەکانیان دەرخەری ئەوەن کە ئەم ژنانە چەندێک بە دڵ سۆزی لە بوار و پیشەکەی خۆیاندا قوڵ بونەتەوە دیارە لەم کۆنفڕاسەشدا گرینگیەکی زۆر بە بەشداری کردنی ژنان دراوە چ ئەوانەی کە هونەرمەندن چ ئەوانەی کە نوسەرن هاندراون و بانگێشت کراون بۆ ئەوەی کە بەشدار بن لەم کۆنفڕاسە و خۆیان بە بەشێک لە ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری پشدەر بزانن، دیارە یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم ناوەندە کە کاری لە سەر دەکات بریتیە لە پتەو کردنی سێکتەری ڕۆشنبیری و هونەری لە پشدەر بە تایبەتی و کوردستان بە گشتی کە بە درێژایی مێژوو یەکێک لەو ڕێگایانەی کە دوژمنەکانمان بەکاریان هێناوە بۆ ئەوەی نەتەوەی ئێمەی پێ بسڕنەوە کار کردن بووە لە سەر هونەر و ڕۆشنبیریمان دەستیان وەرداوەتە هونەری ئێمەوە ویستویانە کە هونەرەکەمان بشێوێنن بۆ ئەوەش ئێمە پێویستمان بە دامەزراندنی کۆمەڵێک ناوەند و کۆمەڵە هەبووە بۆ ئەوەی کە تێیدا کولتوور و هونەر و ڕەسەنایەتی خۆمانی پێ بپارێزین کە ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری پشدەریش بەشێکە لەم خەباتە دانەبڕاوە، هیوای سەرکەوتن بۆ دووەمین کۆنفڕاسی ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری پشدەر دەخوازم بە هیوام لە دوای ئەم کۆنفڕاسەوە بە چالاکانە تر بێنەوە مەیدان و چالاکی و هەروەها بزاوت و هەوڵەکانیان چڕ تر بکەنەوە بۆ ئەوەی کە تەواوی سنوری پشدەر بگرێتەوە چالاکیەکانیان دیار تر و بەرچاو تر بێت.

 

"هەمیشە شەڕ لەسەر کورد هەیە"

ئەسمەر خالید ئەمین، دانیشتوی شاری قەڵادزێ ئەندام و دامەزرێنەری ناوەندەکەو نووسەر لە بواری چیرۆک و ڕۆماندا وتی: سوپاس بۆ خوا کۆنفڕاسێکی زۆر شەفاف و یاسایانە بوو من خۆم کاندید کرد بۆ جێگری سەرۆک دەنگێکی زۆرم هێناوە سەرکەوتنم بە دەستهێنا ئەوەش بە هۆی ئەوەیە کە زۆر متمانەم لای ئەو جەماوەرە خۆشەویستە دروست کردووە هیوادارم هیوادارم جێگای متمانەی هەمویان بم، قەڵادزێ زۆر زۆر پێویستی بەو جۆرە ناوەندانە هەیە بەڵێ کاتی خۆی ساڵی شەست و حەفتاکان هەر لە دێر زەمانیشەوە پێش شەست و حەفتاش لێرە چالاکی هونەری هەبووە، بەڵام وەک ئێستا لە شێوەی ئەکادیمی نەبووە بۆ نمونە باوکم کە ئەکتەری سەر شانۆ بووە لەگەڵ کۆمەڵێک کەس کە خوا لێیان خۆش بێ ئێستا لە ژیاندا نەماون لە بۆنەکان لە نەورۆز و لە بۆنەکان لە چەژنەکان نواندنیان کردووە، نواندنیش بەشێک بووە لە چالاکی چەندین، شاعیری پێشکەوتوو لە قەڵادزێ دروست بوە ڕۆڵی ژن لە کۆنفڕاسدا ژنانمان تێدایە من و خوشکە فاتمەیە و زۆرین بەڵام لێرەدا مەبەست لەوەیە ژنان دەبێت بۆ خۆیان ئەو ڕێچکە بشکێنن بێنە ناو کۆڕ و کۆبونەوە و ناوەند و ڕێخراو، ئێستا هەیە بەڵام دەبێت زیاتر کاری وا بکەین کە ژنان زیاتر هۆشیار بن لە ماڵەکانیان بێنە دەرێ، ڕێزم هەیە خەڵکێکی زۆر دەخوێنێ ئێمە خوێندن جیاکەینەوە لە کاری هونەری لە کاری ڕێخراوەی بەڵێ تۆ دەخوێنی بڕوانامەت هەیە بەڵام لە پاڵیشیا با کاری هونەری بکەیت، وەک وێنەکێشان وەک هۆنراوە خوێندنەوە وەک هەر چالاکی هەڵپەڕکێ هەڵپەڕکێش بۆ خۆی چالاکیە لێرە ئافرەتان قۆڵیان لێ هەڵ ماڵیوە بەڵام ئێستاش نەگەیشتۆتە ئەوەی کە من بڵێم زۆر باشە دەنا لە خوا بەزیاد بێ ئافرەتی شاعیرمان هەیە ئافرەتی نوسەرمان هەیە بەڵام کەمن لە چاو ئەوەی ئێمە ئێستا لە ساڵی ٢٠٢٥ داین و ساڵی هەشتایەکان و حەفتایەکان ئێستا کەمن، بەڵام ئەوە دەگەڕێنمەوە بۆ ئەوەی هەمیشە شەڕ هەمیشە شەڕ کردن بە تایبەتی لە کوردستاندا  بۆتە پارچەیەک هەموو شتەکان دێنەوە سەر شەڕ و دێنەوە سەر ئەوەی کە داپلۆسینی تاکی کورد کە ئەی نێر ئەی مێ بواری ئەوەی بۆ نەڕەخساوەو هەمیشە لە جەنگدا بون جەنگی عێراق و ئێران جەنگی کوێت جەنگی خۆمان ئیدی هەتا شەڕی خۆمان حەز ناکەم باسی بکەم.

 

"بە کۆچکردن زیان بە هونەر دەگات"

لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: گەورە ترین کێشەی کۆمەڵگەی ئێمە کۆچ بۆ هەندەرانە کە ئەم هەموو گەنجە کۆچ دەکات بۆ هەندەران ئەوە دەزانی چ زەرەرێک لە میللەتی کورد دەدرێت، چ زەرەرێک لە هونەر دەدرێت چ زەرەرێک لە کوردستان دەدرێ بەوەی پێت خۆش بێت یان ناخۆش بێت گەنج داینەمۆیە داینەمۆی پێشکەوتنە لە گەنجەوە هەموو شتێک دەتوانی بیکەی ئەمجا لێرەدا ئەوە دەڵێم ئەوە نابێت ساردمان بکاتەوە لە تێکۆشان دەبێت هەوڵ بدەین لە ماڵەکانمان بێینە دەرێ بە ڕاستی کاتی هاتووە بێیە دەرێ ڕۆژنامە بخوێنیەوەو پەرتوک بخوێنیەوە چالاکی بکەین، من وەکو ئەندام کە زۆر لەمێژە کە ئەندام لە ئەندامی ناوەند جێگام هەبووە کارم کردووە، بەڵام دیسان دەبێت بەرەوپێش بچین و دیسان هەوڵ بدەین و کاری جوان تر بکەین.