پەرژین سلێمان وەك بەڕێوەبەری گەشت و گوزاری قەڵادزێ دەستبەكار بوو
ژنێک لە شارۆچکەی پشدەر لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بە ناوی پەرژین سلێمان وەک بەڕێوەبەری بنکەی گەشتوگوزاری ناوچەکە دەستبەکاربوو.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ٢٠ی تشرینی یەکەم، ژنێک لە شارۆچکەی پشدەر لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بە ناوی پەرژین سلێمان وەک بەڕێوەبەری بنکەی گەشتوگوزاری ناوچەکە دەستبەکاربوو.
هەروەها، وەرگرتنی ئەو پۆستە لە چوارچێوەی گۆڕانکاری پۆستە ئیدارییەکانی ناوچەکەدا بووە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، لەماوەكانی ڕابردوودا لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی جیاواز لە چەندین پۆستی باڵادا دەستبەكاربوون.