لە کەرکوک بەهۆی ڕووداوی هاتۆچۆوە دوو ژن گیانیان لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ لە شەقامی پشتێنەیی کەرکوک ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو ژن گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، بەیانی ئەمڕۆ ٢٠ی تشرینی یەکەم لە شەقامی پشتێنەیی کەرکوک نزیک وێستگەی جەبەل بۆر ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویداوە کە بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تایبەت بووە.

 

ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی ڕووداوەكەوە دوو ژن گیانیان لەدەستداوە.

 

پۆلیسی هاتوچۆ و هێزەکانی فریاکەوتنی کەرکوک گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکانیان لە ئوتۆمبێلەکە دەرهێناوە و بەرەو پزیشکی داد لە نەخۆشخانەی ئازادی بەڕێیان کردوون.