دایکانی ئاشتی کۆبانێ سڵاویان بۆ دایکانی باکووری کورستان نارد

دایکانی ئاشتی کۆبانێ و بنەماڵەی شەهیدان راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوەو سڵاویان لە کۆنفرانسی دایکانی ئاشتی کرد کە دوای ١٢ ساڵ بەڕێوەچوو.

کۆبانێ 

 

دایکانی ئاشتی باکووری کوردستان دوای ١٢ ساڵ لە ١٨-١٩ی تشرینی یەکەم سێیەمین کۆنفرانسی خۆیان ئەنجامدا، ئەو کۆنفرانسە کە بە دروشمی “دایکان پێشەنگی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ئاشتین” بەڕێوەچوو، هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ بەهێزکردنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە.

 

بەمەبەستی سڵاوکردن و پشتیوانی لە دایکانی ئاشتی باکووری کوردستان، دایکانی ئاشتی و دایکانی شەهیدان و هەروەها دەستپێشخەری ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، ئەمڕۆ لە کۆبانێ ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانییان بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئەندامانی دەستپێشخەری ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دایکانی ئاشتی و بنەماڵەی شەهیدان ئامادە بوون. لە بەردەم ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان درا، لەلایەن جیهان حەمی، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژنانی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات خوێندرایەوە.

 

ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیە بوو:

وەک دایکانی شەهیدان و دایکانی ئاشتی لە کۆبانێ، گەرمترین سڵاوی خۆمان ئاراستەی کۆنفرانسی دایکانی ئاشتی لە ئامەد دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لە کۆنفرانسەکەدا و لە دڵمانەوە هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لەو بڕیارە مێژووییانەی کە دەبێتە هۆی ئاشتی بۆ گەلەکەمان و پاراستنی کەرامەتی مرۆڤایەتی.

 

دەزانین کە کۆیلایەتی مرۆڤ لە کۆیلەکردنی ژنان لە میزۆپۆتامیا دەستیپێکردووە و ئەمڕۆش ژنی ئازاد لە هەمان جوگرافیادا سەرهەڵدەدات بۆ شکاندنی بەهاکانی کۆیلایەتی و بەدەستهێنانی سەرکەوتن نەک تەنها بۆ گەلەکەی بەڵکو بۆ هەموو جیهان، دروشمی "ژن. ژیان، ئازادی" کە لە کۆبانێ وەک هاوارێک بۆ بەرخۆدانی ژنان لە دژی کۆیلایەتی و تیرۆری تاریکی دەستیپێکرد، بووە دروشمێکی جیهانی لە ماوەی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی، کە لەلایەن ژنانی ئازادەوە لە هەموو جیهاندا بەرزکرایەوە، و لاپەڕەیەکی نوێی لە تۆمارەکانی بەرخۆدانی ژنان لەسەر ئاستی جیهانی کردەوە.

 

دایکی شەهیدان و دایکانی ئاشتی لە کوردستان نوێنەرایەتی ژنانی ئازاد دەکەن و هەمیشە لە دڵی شۆڕشی کورد بوون، ئەوانەن کە کاتێک کوڕ و کچەکانیان شەهید دەبن، بە دەنگی بەرز هاوار دەکەن و شەرەفی گەلەکەمان دەپارێزن، بە شێوەیەک کە لە ناو گەلانی دیکەدا بە دەگمەن دەبیندرێت، جارێکی دیکە ئێمە، دایکانی شەهیدان و دایکانی ئاشتی لە کۆبانی، پیرۆزبایی کۆنفرانسەکە دەکەین و هیوای سەرکەوتن و خۆشگوزەرانیتان بۆ دەخوازین.

 

ڕاگەیەندراوەکە بە دروشمی "بێ ڕێبەر ژیان نییە" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.