پرۆژەی "دەنگەکانیان" ئاسۆکان بۆ بەشداریی سیاسی ژنان لە سووریا دەکاتەوە
دوای ٨ ڕۆژ خولی پەروەردەی چڕ و پڕی پراکتیکی، پڕۆژەی "دەنگەکانیان" کۆتایی هات، ئەم پڕۆژەیە لە لایەن ڕێکخراوی "تولیب" بۆ پاڵپشتی ژنان و منداڵان ڕێکخرا، بەشێکەلە پڕۆژەکەی بۆ بەهێزکردنی ژنانی سووریایە.

ڕۆشێل جونیور
سوەیدا-بەشداربووانی وۆرکشۆپی "دەنگەکانیان" جەختیان لەوە کردەوە کە بەشداری ژنان لە پۆستەکانی بڕیاردان نوێنەرایەتی مافێکی دەستووری دەکات نەک خۆشگوزەرانی، پێویستییەکی نیشتمانییە بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری و سەقامگیری لە سووریا، بەهێزکردنی ژنان لە ڕووی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە دەروازەیەکی سەرەکییە بۆ گۆڕانکاری ڕاستەقینە لە پێکهاتەی کۆمەڵگەدا.
بۆ بەهێزکردنی ژنان لە سووریا، ڕێکخراوی "تولیب" بۆ پشتیوانی ژنان و منداڵان زنجیرەیەک هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە و خولی پەروەردەی دەستپێکرد کە گەنجانیان کردە ئامانج، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی بەشداریکردنیان لە ژیانی گشتی و هەڵوێستی بڕیاردان، ئەمەش بەشێکە لە پرۆژەی "دەنگەکانیان" کە تیشک دەخاتە سەر گرنگی دەنگی ژنان لە داڕشتنی داهاتوویەکی سیاسی گشتگیرتر و دادپەروەرتر.
پڕۆژەی دەنگەکانیان نوێنەرایەتی هەنگاوێکی چۆنایەتی دەکات بەرەو چالاککردنی ڕۆڵی ژنان لە کاروباری گشتیدا لە کاتێکدا کە بەشداریکردنیان لە ژیانی سیاسیدا سنووردارە، ڕێکخراوەکە لە ڕێگەی ئەم بەرنامانەوە هەوڵدەدات بنکەیەکی ئاگاداری ژنان و گەنجان بەنیاد بنێت کە توانای داوای مافەکانیان هەبێت، بەرگری لە بەشداریکردنیان بکات لە داڕشتنی سیاسەتە گشتیەکان، بە تایبەت بە ڕۆشنایی ئەو بارودۆخە سیاسییە ئاڵۆزەی کە ڕووبەڕووی سووریا بووەتەوە، دەنگی ژنان بۆتە پێویستییەکی نیشتمانی نەک خۆشگوزەرانی، بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرتر و سەقامگیرتر بونیاد بنێن.
خولە پەرودددەییەکە ٨ ڕۆژی خایاند، بە پێشەنگایەتی مەنار مونس، پارێزەر کە سەرپەرشتی خولی پەروەردەی بەشداربووانی کرد لە دوو خولی سەرەکیدا، یەکەمیان کە چوار ڕۆژی خایاند، تیشکی خستەسەر پەروەردەی سیاسی، دووەمیان کە چوار ڕۆژیشی خایاند، تیشکی خستەسەر کارامەیی کۆکردنەوە و داکۆکیکردن.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ئامانجی ئەم خولە بریتی بوو لە بونیادنانی هۆشیاری سیاسی لەنێوان گەنجان و ژنان و بەهێزکردنی ژنان بە ئامرازەکانی تێگەیشتنی سیاسی و یاسایی، کە بتوانن بە شێوەیەکی کاریگەر بەشداری بڕیاردان بکەن، بەرنامەکە پشتی بە ڕێبازێکی کارلێککارانە بەستووە کە ئامانجی بەشداریکردنی بەشداربووانە بە شێوەیەکی پراکتیکی و کاریگەرە.
ڕوونیشیکردەوە، فێرخوازان دابەشبوون بەسەر گروپی کاردا کە باسیان لە مێژووی دەستوورەکانی سووریا کردبوو، تا دەگاتە جاڕنامەی دەستووری ئێستا، جگە لە شیکردنەوەی ئەو ئاڵەنگاریانەی ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە کۆمەڵگەی سووریادا، هەروەها لە خولەکەدا مەشق و خولی پەروەردەی لەسەر یاسای هەڵبژاردن و فۆرمەکانی نوخبە سیاسییەکان لەخۆگرتبوو، یەکێک لە چالاکییە پراکتیکییە جیاوازەکان ئەوە بوو کە بەشداربووان "دەوڵەتی ئایدیاڵ" دابڕێژن لەسەر بنەمای دیدگای خۆیان بۆ دادپەروەری و یەکسانی لە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیدا کە مافەکان بۆ هەمووان دەستەبەر بکات.
چەند ڕۆژی یەکەمی خولەکە کۆمەڵێک بابەتی تیۆری و پراکتیکی لەخۆگرتبوو، لەوانە پێناسەکردنی چەمکی یەکسانی ڕەگەزی، باسکردنی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی، بەتایبەتی لە سوەیدا، شیکردنەوەی ڕاستی سیاسی ژنانی سووریا و ئەو ئاڵەنگاریانەی کە بەشداریکردنیان سنووردار دەکەن، بەشی دووەمی خولەکە تیشکی خستە سەر کارامەیی داکۆکیکردن و داڕشتنی هەڵمەتی هەڵبژاردن، لە ئەنجامدا سێ هەڵمەتی گەورە لەلایەن بەشداربووانەوە دەستپێکرا: یەکێکیان داوای زیادکردنی بەشداری ژنانی دەکرد لە پۆستە بڕیاردەرەکاندا، بەشێکی دیکەیان لەسەر گرنگی ڕۆڵی ژنان لە هەڵبژاردنی یاسادانان (ئەنجومەنی گەل)، سێیەمیان لەسەر دادپەروەری ڕاگوزەر و میکانیزمەکانی و گەرەنتیەکان، لەوانەش ڕێگریکردن لە پێشێلکارییەکان و گەیشتن بە قەرەبووکردنەوە.
لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی زانیاری یاساییدا، لە خولەکەدا پێداچوونەوە بە کۆمەڵێک یاسا و ماددەی دەستوریدا کرا کە پاڵپشتی بەشداری ژنان دەکەن، وەک ماددەی ٢١ی دەستووری سووریا، کە تێیدا هاتووە دەوڵەت مافە سیاسییەکانی ژنان مسۆگەر دەکات، لەوانە کاندیدبوون، هەڵبژاردن، بەهێزکردنی سیاسی، هەروەها باس لە بابەتی ماف و ئازادیەکان کرا کە ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان لە چوارچێوەی دەستووردا تێکەڵ دەکات، بە تایبەتی پەیمانی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکان، کە نوێنەرایەتی ڕاستەقینە و کاریگەرانەی ژنان لە ژیانی گشتیدا مسۆگەر دەکات.
لەم چوارچێوەیەدا تیشک خرایەسەر دەستپێشخەرییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕێکخراوەکانی ژنان هەڵمەتێکیان دەستپێکرد، داوای پشکی ٣٠%ی ژنانیان کرد وەک هەنگاوی یەکەم بەرەو یەکسانی لە نوێنەرایەتی سیاسیدا، کە یەکێکە لە گرنگترین داواکارییەکانی ژنان لە قۆناغی ئینتقالیدا.
حەنان حەجلی یەکێک لە بەشداربووانی مەشقەکە باسی لەو کاریگەرییە کرد کە خولەکە لەسەر هۆشیاری سیاسی هەیبووە، بەشداریکردنی بەڕوونی ئەو ئاڵەنگاریانەی نیشانداوە کە ڕێگری لە ڕۆڵی ژنان دەکەن لە سووریا، ئەو ئاڵەنگاریانەی کە سروشتێکی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییان هەیە، لەڕووی سیاسییەوە، عەقڵیەتی پیاوسالاری هێشتا زاڵە بەسەر پۆستەکانی بڕیاردان، لەکاتێکدا ژنان لەڕووی ئابوورییەوە بەدەست نەبوونی سەرچاوەیەکەوە دەناڵێنن کە ڕێگرییان لێدەکات لە خۆکاندیدکردن بۆ پۆست یان دەستپێکردنی هەڵمەتی کاندیدبوون، ئاڵەنگاری کۆمەڵایەتی لەو داب و نەریتەدا دەردەکەون کە ڕۆڵی ژنان لە ماڵەوە قەتیس دەکەن و دەنگ و بەشدارییان کەم دەکەنەوە.
حەنان حەجلی لە پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە بەشداری ژنان لە پۆستە بڕیاردەرەکاندا چاکەی هیچ کەسێک نییە، بەڵکو مافێکی دەستووری و سروشتییە و ئەم فرەچەشنییە بۆ چەسپاندنی دادپەروەری لە کۆمەڵگەدا شتێکی بنەڕەتییە.