پرسیاری ڕۆژنامەنووسان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان

ڕۆژنامەی یەنی یەشام لە بەشی “چاوپێکەوتنی دووشەمە”ـدا ئەو پرسیارانەی کە ڕۆژنامەنووسان دەیانویست لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا بپرسن بڵاوکردەوە، لە پرسیارەکاندا سەرنجی سەرەکی خراوەتەسەر پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و پرسی ئازادیی ژنان.

ناوەندی هەواڵ

 

لە سەرەتای پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکەوە، زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسان لە تورکیا داواکاری ئەنجامدانی دیداریان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ پێشکەش بە وەزارەتی داد کردووە و بەڵام تا ئێستا داواکارییەکانیان بێ وەڵام ماوەتەوە و دەرفەتیان پێنەدراوە دیدارێکی ڕووبەڕوو ئەنجام بدەن.

 

هەروەها نەزاهەت دۆغان لە ڕۆژنامەی یەنی یەشام بەشی “چاوپێکەوتنی دووشەمە”ـی خۆی تەرخان کرد بۆ ئەو پرسیارانەی کە ڕۆژنامەنووسان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان ئامادەیان کردووە.

 

پرسیاری ڕۆژنامەنووسان بەم شێوەیەیە:

دجلە موفتوئۆغڵو-ئاژانسی مێزۆپۆتامیا

لە کاتی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوادا کۆمەڵێک نیشانەی گرنگ سەبارەت بە یەکگرتوویی کورد کەوتنە پێش چاو، بەڵام لایەنە ناسیۆنالیستەکان مشتومڕێکیان لە نێوان یەکگرتوویی کورد و نەتەوەی دیموکراتدا وروژاند و دەڵێن “یەکگرتوویی لە پیش نەتەوەی دیموکراتیکەوە بێت”، ئایا نەتەوەی دیموکراتیک پارادایمێکە کە یەکڕیزی کورد دوادەخات؟

چۆن دەتوانرێت فۆرمولەیەک دروست بکرێت کە یەکێتی دیموکراتیک و نەتەوەی دیموکراتیک هاوئاهەنگی بن؟

 

بانو گوڤەن-ILKA TV

لە یەنی یەشام، نووسرابوو کە دوای هێرشەکانی سەر حەلەب، نامەیەکتان بۆ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ناردووە، تیایدا باستان لە “پیلانێکی زۆر گەورە بۆ کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە و هێرشەکە بەردەوام دەبێت”، لە هەمان هەواڵدا ئاماژە بەوەدراوە، دوای داگیرکردنی ڕۆژئاوا هێرش دەکرێتە سەر شنگال و باشووری کوردستان و قەندیلیش، چۆن باسی ئەکتەر و ئامانجەکانی ئەم پیلانە دەکەیت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کە درێژدەبێتەوە بۆ سووریا، کوردستان، شنگال، باشووری کوردستان؟

لێدوانەکەی هاکان فیدان وەزیری دەرەوە سەبارەت بە عێراق لە کوێی ئەم وێنەیەدا جێ دەگرێت؟

 

موراد سابونجو-T24

ڕاپرسییە گشتییەکان ناڕەزایەتی و دوورییەکی توند بەرامبەر بە ئێوە لە نێو چینێکی گەورەی کۆمەڵگای تورکیادا نیشان دەدەن، ئەمەمان بە تایبەتی لە کاتی سەردانەکەی کۆمیسیۆنی پەرلەمان بۆ ئیمرالی بینی، ئایا بیر لەوە دەکەیتەوە ببیتە ئەکتەرێکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە سیاسەتی مەدەنیدا و داڕشتن و ئاراستەکردنی دەم پارتی، یان حزبێک کە ناوەکەی دەگۆڕێت، لە ڕووی بیرۆکە و بەڕێوەبردنی شکلییەوە بەڕێوەدەبەن؟ ئەگەر وابێت، ئایا بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی لە تورکیادا لەبەرچاو دەگرێت؟

بە سەرنجدان بەوەی کە کەناڵەکانی پەیوەندی لە ئیمرالی سۆشیال میدیا ناگرێتەوە و لە ژینگەیەکدا کە هەندێک پرسیار و ڕەخنەی گەنجانی کورد دەستیان پێناگات، ئایا دەکرێت نەخشەڕێگایەکی گشتگیر سەرهەڵبدات؟

 

جاندان یڵدز-T24

بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان تۆ ٢٧ ساڵە لە زیندانیت و ساڵانێکت لە ژووری تاکەکەسیدا بەسەر بردووە، ئایا تۆ تەلارسازى پرۆسەکەى؟ ئایا پەیوەندییەک لە نێوان ئازادییت و پرۆسەکەدا هەیە و ئەگەر هەیە، چی جۆرە پەیوەندییەکە؟

هەروەها چارەسەری پرسی کورد چۆن کاریگەری لەسەر “پەیمانی تورکیبوون” دەبێت؟

 

جان دوندار-YOUTUBE

لە ١٧ـی ئاداری ١٩٩٣ هاتمە دۆڵی بێقاع بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئێوە بۆ بەرنامەی ڕۆژی ٣٢، ئەوکاتیش دیسان پرۆسەی ئاگربەست هەبوو، بۆ یەکەمجار بە جلی مەدەنییەوە دەرکەوتیت، کاتێک پرسیارم لێکردیت “هەرگیز بیر لەوە دەکەیتەوە بگەڕێیتەوە بۆ تورکیا و سیاسەت لە پەرلەمان بکەیت؟” لە وەڵامدا وتت: “ئەوە پەیوەندی بە گەڕانەوەی منەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە گۆڕینی تورکیاوە هەیە.” پێت وایە تورکیا لە ماوەی ٣٣ ساڵی ڕابردوودا بە چی ئاراستەیەکدا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە؟ ئەگەر لە پڕۆسەیەکی نوێی ئاگربەستدا ئەو پرسیارە دووبارە بکەمەوە، “ئایا هەرگیز بیر لەوە دەکەیتەوە سیاسەت لە پەرلەمان بکەیت؟”

 

ئەمبەرین زەمان-ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، گوایە پەیوەندیتان لەگەڵ مەزڵووم کۆبانێ (عەبدی) وەک پەیوەندییەکی “باوک و کوڕ” وایە، ئایا دەتوانن بۆچوونەکانتان لەسەر عەبدی لەگەڵ ئێمە باس بکەن؟ چۆن هەڵدەسەنگێنن بۆ بەرزبوونەوەی بۆ ئەو پێگە بەڕێوەبەرییەی کە ئەمڕۆ بە تەلەفۆن لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا قسە دەکات؟

پێت وایە دەتوانێت سیاسەتمەدارێکی باش بێت؟

 

عیرفان ئاکتان-هاوپەیمانیی ڕۆژنامەوانی سپۆت

لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە ساڵی ١٩٩٢ـدا لەگەڵ محەمەد عەلی بیراند دا، سەرنجت بۆ سەردەمی چوار خەلیفە و شەڕە مەزهەبییەکانی دوای حەزرەتی عەلی ڕاکێشا و وتت “ئەگەر ئێستا بە بەرپرسیارێتییەکی گەورەوە لەم بابەتە (گەڕان بەدوای ئاگربەست) نزیک ببمەوە، نامەوێت شەڕی مەزهەبیی بێکۆتایی بەجێبهێڵم”، ئەو ئاگربەستانەی دوای لێدوانەکانتان و کشانەوەی ساڵی ١٩٩٩ و پڕۆسەی ٢٠٠٩ و ٢٠١٣-٢٠١٥ و تەنانەت هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دوای ٣٣ ساڵ، پێناچێت زەمینەی ململانێی نەهێشتبێت، بە لەبەرچاوگرتنی ڕاستینەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرهەڵدانەوەی ناسیۆنالیزم لە سەرانسەری جیهان و بەردەوامی ڕۆڵی وەک بەرنامەیەکی سیاسی چارەنووسساز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سروشتی شەڕانگێزی سەرمایەداریی دڕندە کە یاسا و پرەنسیپە نەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکان دەشێوێنێت، پێتوایە ئەگەرەکانی جێبەجێکردنی ئەو هێڵە ئایدیۆلۆژی-سیاسییەی کە تۆ باست کرد، تەواو بووبێت؟

 

ئۆزنور دەگەر-ژن نیوز

ئایدیۆلۆژیای ڕزگاریخوازی ژنان کە لە ٨ـی ئاداری ١٩٩٨ دەستت پێکرد، ئەمڕۆ بە فەلسەفەی “ژن ژیان ئازادی” کیشوەرەکانی تێپەڕاندووە، لە یەکێک لە هەڵسەنگاندنەکانی ئەم دواییەتاندا ئاماژەتان بەوە کردووە کە ژن لە ئازادی نزیکە و ئەو تەوەرەی کە بەردەوام جەختت لەسەر دەکردەوە بریتی بوو لە “کۆمەڵگە بەبێ ئازادیی ژنان ئازاد نابێت”، لەم چوارچێوەیەدا، لە ئێستادا ژنان لە ڕووی ڕزگاریخوازییەوە لە کوێدا دەبینن-بە کەموکوڕی و خاڵە بەهێزەکانییەوە-پێتوایە پێویستە چ ڕێگایەک بۆ ڕزگاری کۆمەڵگا بگیرێتەبەر؟

 

فاتیح پۆلات-ڕۆژنامەی  EVRENSEL

سەبارەت بەو ڕستەیە، کە سری سوورەیا ئۆندەر بۆ بەیاننامەکەی ٢٧ـی شووباتی ٢٠٢٥ـی ئێوە زیادی کردووە، وەک ئەوەی قسەی خۆتان بێت، “بێ گومان بە کردەوە دانانی چەک و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە پێویستی بە دانپێدانانی سیاسەتی دیموکراتیک و ڕەهەندی یاسایی هەیە”، ساڵی ڕابردوو هەنگاوی کۆنکرێتی سەبارەت بە پەکەکە نرا، بەڵام سەبارەت بەو بەشەی ڕستەکە کە دەڵێت “پێویستی بە دانپێدانانی سیاسەتی دیموکراتیک و ڕەهەندی یاسایی هەیە”، هیچ هەنگاوێکمان لە دەرەوەی ئەو کۆمیسیۆنە نەبینیوە کە لە پەرلەمان دامەزرا، ئەمە لە بنەڕەتدا هەنگاوێکی کۆنکرێتییە کە لایەنەکانی ناو کۆمیسیۆن دەیگرنەبەر، دەزانرێت کە بەدامەزراوەییکردنی سیاسەتی دیموکراتیک و سەروەری یاسا بابەتی تێکۆشانە، بەڵام بەدەر لەمە، لە چوارچێوەی ئەو دانووستانانەی کە ئێوە لە ئیمرالی ئەنجامی دەدەن، ئایا هیچ هەنگاوێک هەیە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا شاهیدی دەبین سەبارەت بە فراوانکردنی سیاسەتی دیموکراتیک لە ڕوانگەی دەوڵەتەوە؟

 

عەلیشێر دەلەک-ڕۆژنامەنووس

لەم وەرچەرخانە مێژووییەدا، کە کۆنگرەی دوازدەهەمی پەکەکە هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخستنیی و کۆتاییهێنان بوو بە خەباتی چەکداری، لەسەر بنەمای پرەنسیپی ئێوە کە “دەبێت هۆشمەندی لەبری کامڵبوون هەڵبژێرین”، چۆن پلانت هەیە بۆ تێپەڕاندنی جیاوازی ئۆنتۆلۆژی نێوان “پێکهاتەی یەکگرتوو”ـی ئێستای دەوڵەت و هەستیارییەکانی “تاکە نەتەوە” و “کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک” و “خۆبەڕێوەبەری”ـی ئێوە؟ مۆدێلەکان، بە بەکارهێنانی چی “زاراوەیەکی یاسایی” کۆنکرێتی و هاوبەش کە نیگەرانییەکانی تورکیا لە دووبەرەکی کەم بکاتەوە و بوونی کورد لە ڕووی دەستوورییەوە هەمیشەیی بکات؟

 

سەمیحە ئالانکوش-ژن نیوز

ئێوە ڕزگاری ژن بە “ڕاستی کۆمەڵگا” و “دڵی مۆدێرنیتە دیموکراتیک” پێناسە دەکەن؛ بەڵام چۆن بۆ ژنێک ڕوون دەکەیتەوە کە لە نێوان شەڕ و توندوتیژیی پیاو-دەوڵەت و هێرشەکاندا دەژی کە ژیانی ڕۆژانە ئاسایی بووەتەوە، کە “ئازادبوون”، “دەرکردنی خەنجەر لە پشتی”، تەنیا ئامانجێکی سیاسی نییە بەڵکو جۆرێکە لە خۆپاراستن و هەڵبژاردنێکی ئەخلاقی؟ پێت وایە ئەو ترسەی لەناو خودی ژناندا هەیە-کە تۆ بە “ترسی ئازادی” پێناسەی دەکەیت-چۆن کاریگەری لەسەر گەشەسەندنی تێکۆشانی ڕێکخستنی ژنان هەیە و لەم بارەیەوە چی بە ژنان دەڵێیت؟

 

عیرفان دەگیرمەنچی-YOUTUBE

بیروڕاتان چییە لەسەر ئەوەی حکومەت ئەو کەسانەی کە بۆ مافەکانی “LGBT” تێدەکۆشن بە “ڕێکخستن” ناوزەند دەکات و بە ئامانجیان دەگرێت؟

ئایا شتێکتان هەیە بیڵێن بۆ هاوڵاتییانی LGBT کە بە تۆمەتی ئەبستراکت وەک “پێشێلکردنی ئەخلاقی گشتی” دەکرێنە ئامانج؟

 

یڵدای ئۆگور-ڕۆژنامەی قەرار

بیروڕاتان لەسەر سەلاحەدین دەمیرتاش چییە؟ لە داهاتووی سیاسەتی کوردی و سیاسەتی تورکیادا دەتوانێت چی ڕۆڵێک بگێڕێت؟

 

ئەڤریم کەپەنەک-BIANAT

نەوەیەک هەبوو ڕاستەوخۆ ئەزموونی ململانێی قورسی ساڵانی نەوەدەکان و کوشتنی بێلێپرسینەوە و چۆڵکردنی گوندەکان و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و تێکۆشانی چەکداریی کرد، ئەمڕۆ نەوەیەکی گەنج هەیە کە ڕاستەوخۆ ئەو قۆناغەیان ئەزموون نەکردووە، لە هەندێک شوێن شاهیدی شەڕبوون، بەڵکو لە بنەماڵەکانیان و لە یادەوەرییەوە و لە زەبر و زەنگی کۆلەکتیڤەوە بۆیان گێڕدراوەتەوە، ئازار و برینەکان و توڕەیی و هۆشیاری ناسنامە و داوای دادپەروەری بە نەوەکاندا دەگوازرێنەوە، ئەمڕۆ چی بەم گەنجانە دەڵێیت؟

سەبارەت بە فۆرمی تێکۆشان چی بەم نەوەیە دەڵێیت، کە هەڵگری زەبر و زەنگی ڕابردووە بەڵام داهاتوو بنیات دەنێت؟

ئەگەر گەنجێکی کورد لێت بپرسێت “ئەوەی لە ڕابردوودا ڕوویداوە لەبیرم ناچێتەوە، بەڵام نازانم چۆن بەرەو پێشەوە بچم، چی بکەم؟”، وەڵامەکەت چی دەبێت؟

 

سەردار ئاڵتان-ڕۆژنامەنووس

لە کاتی بنیاتنانی بیرۆکەکان سەبارەت بە کۆمەڵگای دیموکراتیک، لە ڕوانگەیەکی سۆسیالیستییەوە باس لە گۆڕانکارییەکان دەکەیت، کەواتە کاتێک کە پەکەکە لە پەنجا ساڵی ڕابردوودا جێپەنجەی خۆی بەجێهێشتووە هەڵیدەوەشێننەوە و کۆتایی بە خەباتی چەکداری دەهێنن، چۆن نزیک دەبیتەوە لە پرۆسەی گۆڕینی هەیکەلی ڕێکخستنی ئەو ڕێکخستنەی کە دەبێتە هۆی بونیادنانی کۆمەڵگای دیموکراتیک و چۆن بەرخۆدانی ئەگەری هەڵدەسەنگێنیت؟

 

دەنیز نازلم-ڕۆژنامەی سۆڵفاسۆل

دوابەدوای بانگەوازی ٢٧ـی شووباتی بەڕێزتان، بڕیاردرا پەکەکە چەک بسووتێنێت و هەڵبوەشێتەوە، دوای ئەوە گفتوگۆ پەرەی سەند سەبارەت بەوەی ئایا بانگەوازی سووتاندنی چەک تەنها لە پەکەکەدا سنووردار بووە یان نا، کاربەدەستانی دەوڵەتی تورک پێداگریان کرد کە بانگەوازی سووتاندنی چەک پژاک لە ئێران و یەپەگە/یەپەژە لە سووریاش لەخۆ گرتووە، ئەمەش نادڵنیایی لەناو خەڵکدا دروست دەکات، ئایا بڕیاری سووتاندنی چەک ئەو گرووپە چەکدارانەی کە پێشتر باسمان کرد لە هەردوو وڵاتدا دەگرێتەوە؟ یان دەستەواژەی “دانانی چەک” تەنها پەکەکە دەگرێتەوە؟

کاتێک نوێنەرانی دەوڵەت یان حکومەت بانگەشەیەکی وادەکەن سەرەڕای ئەوەی ئێوە بانگەوازییەکی لەو شێوەیەتان نەکردووە، چی مانایەک دەگەینێت؟

 

سونا ئەردەم-ڕۆژنامەنووس

ئایا لە سەرەتای تێکۆشانەوە تا ئێستا هیچ کاتێکی پەشیمانییتان هەیە؟

بە تایبەتی ئایا لە دیدگای ئێستاتەوە بە شێوەیەکی جیاواز لە هەر هەنگاوێک یان پرسێک نزیک دەبیتەوە، بۆ ئەوەی خێراتر و بە قوربانییەکی کەمتر بگەیتە ئەنجامێک و زووتر ئاشتی بەرقەرار بکەیت؟

 

گورکان چاکرۆغڵو-نووسەر

زۆرمان لەبارەی ڕابردووەوە وتووە، ئێوەش وتتان، هەموومان پێکەوە ئازارێکی زۆرمان چەشتووە، ئێستا دەوڵەت پارادایمی کەمالیستی لەسەر بنەمای ئاسیمیلاسیۆن بەجێهێشتووە و پارادایمی ئێوەی لەسەر بنەمای یەکگرتن قبوڵ کردووە، کەواتە دیدگاتان بۆ داهاتوو چییە؟

هەنگاوەکانی داهاتووتان بۆ دانانی بناغەی سەدەی تورکیا چین؟

ئەم سەفەرە لە دوو گەلەوە بۆ یەک نەتەوە، لە دەوڵەتێکی نەتەوەییەوە بۆ نەتەوەیەکی دیموکراتیک، چۆن خۆی نیشان دەدات؟

 

ئینان دەمیرەل-TELE2

بەگوێرەی هاوپەیمانی ئاک پارتی و مەهەپە، بانگەوازی ئێوە بۆ ئەوەی پەکەکە چەک دابنێت و هەڵبوەشێتەوە هەر لەسەرەتاوە (قەسەدە-یەپەگە)ـی گرتەوە، هەروەها لێدوانەکەی سری سوورەیا ئۆندەر کە دەڵێت “بانگەوازەکە، لە بنەڕەتدا، هەموو کەسێک دەگرێتەوە” وەک بنەمایەک بۆ ئەمە ئاماژەی پێکرا، لەو چوارچێوەیەشدا چەندین جار ڕەخنە لە سەرکردایەتیی (قەسەدە-یەپەگە) گیراوە کە بانگەوازی ٢٧ـی شووباتی جێبەجێ نەکردووە، پێت وایە لێرەدا ناڕوونییەک هەیە؟

ئەگەر وایە بۆچی ئەم ناڕوونییە چارەسەر نەکراوە؟ ئایا بانگەوازەکەت یەپەگەش دەگرێتەوە؟

 

حیلمی هاجالۆغلو-YOUTUBE

عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە بە ئاماژەدان بە سیاسەتی کورد بە “پرسێکی ١٠٠ ساڵە” خۆی لە کۆمار دوور خستووەتەوە، لە کۆنووسی کۆبوونەوەکەت لەگەڵ کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا لە ٢٤ـی تشرینی دووەمدا، چەندین جار جەخت لەسەر “کۆماری دیموکراتیک” دەکەیتەوە، جگە لەوەش ئێوە دەڵێن ئاک پارتی هەنگاوی جددی لە بنیاتنانی “کۆماری دیموکراسی”ـدا ناوە، پێت وایە وڵاتێک کە نزیکەی نۆ ساڵە ئەو ئەکادیمییانەی بانگەشە بۆ ئاشتی دەکەن لە زانکۆکان دوور خراونەتەوە، چۆنە؛ کە بڕیارەکانی دادگای دەستووری و پەرلەمانی تورکیا لەسەر تاوانبارانی دۆسییەی غازی عوسمان کاڤالا، جان ئەتالای و تایفون قارەمان جێبەجێ نەکراون؛ کە بڕیارەکانی پەرلەمان سەبارەت بە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە پشتگوێ دەخرێن؛ لەو شوێنانەی کە دەسەڵاتی دادوەری هاوتەریب لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێکردن وەستاوە، بە پێچەوانەی پێناسەی بنەڕەتی مۆنتسکیۆ بۆ دیموکراسی-بنەمای جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان-دەتوانێت لە کۆمارێکی دیموکراتیک نزیک بێتەوە؟ چۆن چەمکی “کۆماری دیموکراتیک”ـی خۆتان پێناسە دەکەیت و چۆن ئەو چەمکە کۆنکرێتی دەکەیت کە بە “ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک” پێناسەی دەکەیت؟

 

حسێن کاڵکان YENİ YAŞAM GAZETESİ

کورد و هاوپەیمانەکانی لە سەرانسەری جیهان بۆ پاراستنی شۆڕشی ڕؤژئاوا لەسەر پێبوون، ئەم ناڕەزایەتییە مەدەنی و جەماوەرییانە، ئەو کەسانەی کە پیلانی کۆمەڵکوژی خوێناوی لە سووریا و ڕۆژئاوا دادەڕێژن، ناچار بە پاشەکشە کردووە، چۆن ئەم پێشهاتە لە دیدگای پارادایمی “ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک”ـەوە هەڵدەسەنگێنن؟

 

ڕۆب ڤریکن-DE VOLKSKRANT

ئایا ٤٠ ساڵ شەڕی چەکداری جگە لە کوژرانی هەزاران کەس ئەنجامێکی دیکەی لێکەوتووەتەوە؟

 

نەزاهەت دۆغان

سەرەتا، تۆ دەڵێیت “پێناسەکردنی ڕاست بۆ ژنان و دیاریکردنی ڕۆڵیان لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا، بۆ ژیانێکی ڕاستەقینە زۆر پێویستە”، ئەمڕۆ وەک لە دۆسییەی ئێپستایندا دەبینرێت، ئەو ژنانەی گیریان خواردووە لە چنگی ئەو جۆرە بکوژە بێبەزەییانە، چۆن دەتوانن لە نێو ئەم ژیانە مەجازی و تەکنەلۆژی و تاکگەرایی و سێکسی و دەستکردەدا، فۆرمولەی ژن ژیان ئازادیی بەدەست بهێنن؟

لە هەمان کاتدا چۆن ڕێگایەک بۆ دەربازبوون لەم داڕمان و خراپبوون و گەندەڵییە ئەخلاقی و سیاسییە دەدۆزرێتەوە؟