نەخۆشخانەی شەهید خەبات بێ وەستان کاردەکات
ئەندامانی نەخۆشخانەی شەهید خەبات لە قامیشلۆ دەڵێن: زیاتر لە ١٠ ساڵە هەمووان لێرە بە شێوەیەکی خۆنەویستانە بەشداری لە بارودۆخە نائاساییەکاندا دەکەن.
نەغەم چاچان
قامیشلۆ-نەخۆشخانەی سەربازی شەهید خەبات لە قامیشلۆ دامەزراوەیەکی پزیشکی گرنگە کە بۆ دابینکردنی چاودێری تەندروستی بۆ سەرباز و مەدەنییەکانی ناوچەکە دامەزراوە، نەخۆشخانەکە لە ساڵی ٢٠١٤ کراوەتەوە و وەک ناوەندێکی پزیشکی کاردەکات و خزمەتگوزاری جیاواز پێشکەش دەکات بۆ چارەسەرکردنی برینداران و نەخۆشەکان، هەروەها توانا سەربازییەکان بەرز دەکاتەوە بۆ پاراستنی تەندروستی کارمەندەکانی لەکاتی ئەرکدا.
نەخۆشخانەکە بە چاودێری پزیشکی پێشکەوتوو و خزمەتگوزارییە تەندروستییە گشتگیرەکانی بۆ هەردوو سەربازی و مەدەنی ناسراوە، وەک بەڵگەیەک لەسەر هەوڵە بەردەوامەکان بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی و خۆشگوزەرانی کۆمەڵگەکە.
ئەندامانی نەخۆشخانەی شەهید خەبات قسەیان بۆ ئاژانسەکەمان کرد سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی نەخۆشخانەکە.
بێریڤان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید خەبات، سەرەتای وتارەکەی بە باسکردنی کار و چالاکییەکانی نەخۆشخانەی شەهید خەبات دەستیپێکرد و وتی: پێداویستی هەموو هەڤاڵانی بریندار و نەخۆشخانە پێویستی هەڤاڵان دابین دەکات، کلینیکەکانمان هەموو ڕۆژێک کراوەن، هەڤاڵان سەردانی کلینیکەکان دەکەن، پێویستی هەڤاڵان دابین دەکرێت، ئەگەر دکتۆر داوای پشکنین بکات، کێشەنابیت چونکە نەخۆشخانەی شەهید خەبات هەموو پێداویستیەکانی هەڤاڵان دابین دەکات، بابەتی بریندارانی پەیوەست بە نەخۆشخانە، پرسی نەشتەرگەری و چاودێری هەڤاڵان، لەناو نەخۆشخانەدا ئەنجام دەدرێن.
”لە بارودۆخی فریاگوزاریدا کەس ناڵێت ئەمڕۆ ئەرکی منە یان نا”
بێریڤان ئیبراهیم ڕایگەیاند، لە باررەدخی لە٩٠کاندا هەمووان بەشێوەیەکی باش بەشداری دەکەن و کاردەکەن، هەروەها هەڤاڵێک بریندار بێت یان نەخۆش، هەموو ئەندامانی نەخۆشخانەی شەهید خەبات، لە لایەنی خواردن و چارەسەری پزیشکییەوە، هەمووان کاری خۆیان دەکەن، لە بارودۆخی شەڕ و فریاگوزاریدا هەمووان بەشدارن، بەبێ ژماردن و وەک مرۆڤی خۆنەویست، لە بارودۆخی فریاگوزاریدا کەس ناڵێت ئەمڕۆ ئەرکی منە یان نا، هەمووان بە شێوەیەکی خۆنەویستانە بەشداری دەکەن، ئەوەی لە نەخۆشخانەی شەهید خەباتدا دیارە، کار و هەوڵە بێ حسابکراوەکاننە.
” ئەندامانی ژن گرنگی بە هەڤاڵانی ژن دەدەن”
بێریڤان ئیبراهیم ڕایگەیاند، وەک ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی لە هەموو شوێنێک ئامادەن و نەخۆشخانەی شەهید خەبات نەخۆشخانەیەکی ناوەندییە، بە پزیشکەکانی ناسراوە، لە نەخۆشخانەکانی دیکە ئەگەر نەخۆشییەکە دەستنیشان نەکرێت، ئەوا لە شەهید خەبات دەستنیشان دەکرێت، وەک ئەندامانی دەستە دەبێت لە هەموو شوێنێک ئامادە بین، ئێمە تەنها لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی دانانیشی ، لە هەر شوێنێک هەڤاڵێکی نەخۆش یان بریندار هەبێت ئامادەین، ئەندامەکانیش بەپێی بارودۆخی تایبەتی هەڤاڵەکان کاردەکەن، بۆ هەڤاڵی پیاو، ئەندامانی پیاو ئاگاداریان دەبنەوە، بۆ هەڤالانی ژن، ئەندامانی ژن گرنگی بە هەڤاڵانی ژن دەبنەوە.
”ئەگەر نەخۆشەکە پێویستی بە ئامێرێک بوو، بۆی دابین دەکرێت”
مەژدۆلین زەینۆ پەرستار لە نەخۆشخانەی شەهید خێبات ڕایگەیاند، نەخۆشخانەی شەهید خەبات زیاتر لە ١٠ ساڵە دامەزراوە و نەشتەرگەری سەرکەوتوو بەڕێوە دەبات، وەک پەرستار کار و چالاکییەکانی ڕۆژانەمان ئەنجام دەدەین، نەخۆشخانەی شەهید خەبات بەشی دەرمانسازی، کۆگا، وێنەگرتنی موگناتیسی، نەشتەرگەری و ئۆتۆمبێلی فراگوزاری هەیە، هەرچی پێویستی بریندارەکان هەبێت، لە نەخۆشخانەکە ئامادەیە، ئەگەر نەخۆشەکە پێویستی بە ئامێرێک هەبێت، ئەوا بۆیان دابین دەکرێت، هەروەها هەموو چارەسەرێکی پزیشکی کە نەخۆش پێویستی پێی بێت، پزیشکانی نەخۆشخانەی شەهید خەبات لە هەموو ڕوویەکەوە پسپۆڕییەکی بەرزیان هەیە.
لە میانەی هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەموو ئەندامانی نەخۆشخانەی شەهید خەبات ئامادە بوون بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان.
”هەڤالان پەیوەستن بە ئێمەوە و ئێمەش پەیوەستین بەوانەوە”
بەدیعە خەلەف ئەندامی وەزارەتی بەرگری لە نەخۆشخانەی شەهید خەبات، دڵسۆزی خۆی بۆ شەڕڤانان دەربڕی و وتی: من پێیان ناڵێم هەڤاڵانی ژن، بە کچەکانم ناویان دەبەم، کاتێک بریندارەکان دێنە نەخۆشخانە، برینێکە لەوەی دیکە جیا دەکەینەوە، هەندێک هەڤاڵ بە برینێکی زۆر سەختەوە هاتبوون، لەسەر جێگاکەمان شۆردمان، ئەوان پێمان دەڵێن، ئێوە لەگەڵ ئێمە ماندوو بوون، ئێمەش لەوەڵامدس دەلێین، کاتێک باشتر دەبیت، ماندووبوونەکە لەبیر دەکەین، هەڤاڵان وابەستەی ئێمە دەبن و ئێمەش وابەستەی ئەوانین.