پلاتفۆڕمی دژی داگیرکاری کەمپەینێکی واژۆ کۆکردنەوە ڕادەگەیەنێت

لە دژی ئەو داگیرکاریانەی کە دەوڵەتی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدات، پلاتفۆڕمی دژی داگیرکاری بانگەوازییەکی بڵاوکردەووە و هەڵمەتێکی واژۆ کۆکردنەوە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕاگەیاند. ناوەندی هەواڵ

لە دژی ئەو داگیرکاریانەی کە دەوڵەتی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدات، پلاتفۆڕمی دژی داگیرکاری بانگەوازییەکی بڵاوکردەووە و هەڵمەتێکی واژۆ کۆکردنەوە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بەناوی "لە دژی داگیرکاریی ڕاوەستە" ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ

 

بە مەبەستی هەڵوێست وەرگرتن دژ بەلەشکرکێشی دەوڵەتانی داگیرکەر بۆسەر خاکی کوردستان، "پلاتفۆرمی دژی داگیرکاری" کەمپەینێکی واژۆ کۆکردنەوەیە بە ناوی "لە دژی داگیرکاریی ڕاوەستە" لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان ڕاگەیاند

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە پلاتفۆڕمی دژی داگیرکاری بڵاوی  کردووەتەوە، ئاڕاستەی ڕایگشتی کوردستان و پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کردووە ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، دەوڵەتی تورکیا بەشێوەیەکی دڕندانە بێ جیاوازی ژن، منداڵ و نەخۆش و سەرجەم گەلی کوردووەتە ئامانج لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا، دەیەوێت ئەو ناوچەنە بە دانیشتوانەکەی چۆڵبکات، هەروەها بە بڕینی دارەکان و گرنتەوەی ئاوی دیجلە و فورات دەیەوێت سەرچاوەکانی ئاو تەواو نەهێڵێت، دەخوازێت خەڵکی کوردستان دەربەدەربکات.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دەوڵەتی تورکیا ستراتیژی داگیرکارانەی خۆی جێبەجێدەکات، یاسا نێودەڵەتییەکان پشتگوێ دەخات، سنوری وڵاتان دەبەزێنێت و چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت، تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجامدەدات، لەبەرامبەردا بێدەنگی دەوڵەتە زلهێزەکان لە ئاستی ئەو داگیرکارییانەی تورکیا واتای هاوبەشی ئەو دەوڵەتانەیە لەو داگیرکارییانەدا.

هەر لە بانگەوازییەکەدا هاتووە: ئێستا دژی داگیرکارییەکانی تورکیا لە کوردستان کاتی هەڵمەتی نەتەوەییە، ئامانجی ئەو شەڕيی کە نزیکەی سێ مانگە لە زاپ و ئاڤا شین و مەتینا بەڕێوەدەچێت، ڕاستەوڕاست داگیرکردنی باشوری کوردستانە.

لە بەشێکی دیکەی بانگەوازییەکدا هاتووە: با هەموو دۆست و دوژمنان بزانن کە ئێمەی کوردیش وەک هەموو گەلانی دنیا، ئەگەرچی خاوەن بیروڕای جیاوازیش بین، بەڵام لەسەر پاراستنی خاکی پێرۆزی خۆمان یەکدەنگین.

 

ئەو بانگەوازییە بۆ کۆکردنەوەی واژۆییە بەڕێگای ئەلیکترۆنی کە لەلایەن ژمارەیەک ڕۆشنبیری کوردەوە لەناوەوە و دەرەوەی کوردستان کۆدەکرێتەوە و دواتر ڕادەستی پەرلەمانی ئەوروپا دەکرێت، تا چیتر لەئاستی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بێ هەڵوێست نەبن.