ڕێپاک هەواڵنامەی مانگی ئایاری بڵاوکردەوە
ڕێپاک هەواڵنامەی مانگی ئایاری ئەمساڵی بلاوکردەوە کە تێیدا تیشک خراوەتەسەر بارودۆخی سیاسی ناوچەکەو جەنگی نیوان ئێران- ئەمریکاو ئیسرائیل هەروەها مێژووی چەوساندنەوەی ژن و خەباتی ژنان لە بەرامبەر زوڵم ستەمدا.
ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی پەیوەندییەکانی ژنانی کورد "ڕێپاک" هەواڵنامە "بوڵتەنی" بۆ مانگی ئایاری ئەمساڵ بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: ﺋﻪ ئەمڕۆ ئێمە دەﺑﯿﻨﯿﻦ ﺳﯿﺴﺘمێکی ﻫﻪژﻣﻮوﻧﯽ و ﻓﺮە-ﻧﺎوەﻧﺪی دروﺳﺖ دەبێت، ئێمە ﺷﺎﯾﻪﺗﺤﺎڵی و ﻫێزو ﻫﺎوﭘﻪﯾﻤﺎﻧﯿ ﻫﻪڵوەﺷﺎﻧﻪوەی ﻫﺎوﺳﻪﻧﮕﯿﯿﻪﮐﺎﻧﯽ ﺳﻪدەی ﺑﯿﺴﺘﻪﻣﯿﻦ. ﺋﯿﺴﺮاﺋﯿﻞ ﺑﯚ ﺋﻪوەی ﺋﺎﻣﺎﻧﺠﻪ ﺳﺘﺮاﺗﯿﮋﯾﯿﻪﮐﺎﻧﯽ ﺧﯚی ﺑﻪ دﯾﺒﻬێنێت، واﺗﻪ ﮔﯚڕﯾﻨﯽ ڕژێمی ئێران ﺋﻪﻣﺮﯾﮑﺎی ﺧﺴﺘﻪ ﻧﺎو ﺷﻪڕی دژی ﺋێران. ﺳﺘﺮاﺗﯿﮋﯾﯽ ﺋﻪ ﻣﺮﯾﮑﺎ زﯾﺎﺗﺮ ﻟﻪ ﮔﯚڕﯾﻨﯽ ڕژێم، ﺋﻪ وە ﺑﻮو ﮐﻪ ﺑﻪ رﻧﺎﻣﻪ ﺋﻪﺗﯚﻣﯽ و ﺑﺎﻟﺴﺘﯿﮑﯿﯿەکانی ﻣﻮوﺷﻪکی کۆتایی پێبهێنێت، و ﭘﺸﺘﮕﯿﺮﯾﯽ ﺋێران ﺑﯚ ﺣﻮﺳﯿﯿﻪﮐﺎن و ﺣﺰﺑﻮڵا ﺑﺒڕێت، ﻫﻪرﭼﻪﻧﺪە ﺑﻪ ﻫێﺮﺷﯽ ﺋﺎﺳﻤﺎﻧﯽ، دەوڵەتی ئێران زﯾﺎﻧێﮑﯽ ﮔﻪورەی ﺋﺎﺑﻮوری و ﺳﻪرﺑﺎزی ﺑﯿﻨﯽ، ﺑەڵام ڕژێمەﮐﻪ ﻧﻪڕووﺧﺎ. ﻟﻪ ڕاﺳﺘﯿﺪا، ﺷﻪڕەﮐﻪ زەﺑﺮێکی ﻗﻮرس ﺑﻮو ﺑﯚ ڕژێمی ﺋێران، ﺑﻪ ڵﺎم ﻟﻪ ﻫﻪ ﻣﺎنﮐﺎﺗﺪا ڕاﺳﺘﯿﯿﻪ ﺟﯿﺎوازەﮐﺎﻧﯿﺶ ﺋﺎﺷﮑﺮا ﺑﻮون. ﻫﻪڵوێستی ﮔﻪﻟﯽ ﺋێران ﻧﻤﻮوﻧﻪﯾﻪﮐﯽ ﺳﻪرﻧﺠڕاﮐێش ﺑﻮو و ﺷﺎﯾﺎﻧﯽ ﮔﻔﺘﻮﮔﯚﯾﻪ.
"بارودۆخی سیاسی باشوور ﺑﻮوەﺗﻪ ﺑﻪرﺑﻪﺳﺘێک ﻟﻪﺑﻪردەم ﯾﻪﮐێتی نەتەوەیی"
ئاماژەی بەوەشکردووە، ﻟﻪ ﻫﻪﻣﻮو ﺑﻪﺷﻪکاﻧﯽ ﮐﻮردﺳﺘﺎن ﺟﮕﻪ ﻟﻪ ﺑﺎﺷﻮور، ﭘﺎرﺗﻪ ﺳﯿﺎﺳﯿﯿﻪ ﮐﻮردﯾﯿﻪﮐﺎن ﺑﻪ دروﺳﺘﮑﺮدﻧﯽ ﭘﻼﺗﻔﯚرﻣﻪ ﻧﻪﺗﻪوەﯾﯿﻪﮐﺎن ﻫﻪﻧﮕﺎوی ﮔﺮﻧﮕﯿﺎن ﺑﻪرەو ﭘێکهێناﻧﯽ ﻫﻪڵوێستێکی ﺳﯿﺎﺳﯿﯽ ﻫﺎوﺑﻪش ﻧﺎوە. ڕێکخراوەﮐﺎﻧﯽ ژﻧﺎﻧﯿﺸﻤﺎن ﻟﻪ ﻣﻪﯾﺪاﻧﻪﮐﺎﻧﺪا ﺑﻪ ڕێگای ﮐﯚﺑﻮوﻧﻪوەو ﮔﻔﺘﻮﮔﯚﮐﺎن ﻫﻪوڵەﮐﺎﻧﯽ ﯾﻪﮐێتی ﻧﻪﺗﻪوەﯾﯿﺎن ﺧﺴﺘﻮوەﺗﻪ ڕوو. ﻟﻪ ﮐﯚﺗﺎﯾﯿﺪا، ﮐﯚﻧﻔڕاﻧﺴﯽ ﯾﻪکێتی ﻧﻪﺗﻪوەﯾﯽ ﮐﻪ ﻟﻪ ﺑﺎﮐﻮوری ﮐﻮردﺳﺘﺎن ﺑﻪ ڕێوەﭼﻮو، زۆر ﮔﺮﻧﮓ ﺑﻮو. ﺑﻪڵام ﺑﺎرودۆﺧﯽ ﺳﯿﺎﺳﯽ ﻟﻪ ﺑﺎﺷﻮور، ﻟﻪ ﺑﺮی ﺋﻪوەی ﺑﯚ ﺑﻪرژەوەﻧﺪﯾﯽ ﻫﺎوﺑﻪش ﻫﺎوﮐﺎری ﺑﮑﺎت، ﺑﻮوەﺗﻪ ﺑﻪرﺑﻪﺳﺘێک ﻟﻪﺑﻪردەم ﯾﻪﮐێتی نەتەوەیی، ﺷﻪڕی دەﺳﻪڵاﺗﺪاری ﻧێوان ﭘﺎرﺗﻪﮐﺎن ﺑﻪردەواﻣﻪ، ﺋﻪﻣﻪ ﻫﻪم ﺷوێنی ﮐﻮرد ﻟﻪ ﻋێراق ﻻواز دەﮐﺎت و ﻫﻪم ﻫﻪ رێمی ﮐﻮردﺳﺘﺎن ﻟﻪ ﺋﯿﺮادەی ﺳﯿﺎﺳﯽ ﺑێبەش دەﮐﺎت. ﺑﯚﯾﻪ ﺋﻪم ڕاﺳﺘﯿﯿﻪ ﻟﻪ ﺑﺎﺷﻮوری ﮐﻮردﺳﺘﺎن ﯾﻪکێکە ﻟﻪ ﮔﻪورەﺗﺮﯾﻦ ﺑﻪرﺑﻪﺳﺘﻪﮐﺎن ﻟﻪ ﺑﻪردەم ﯾﻪ ﮐێتی ﻧﻪﺗﻪوەﯾﯽ ﮐﻮرد.
"ژﻧﺎن دەﺗﻮاﻧﻦ ﻫﻪ وڵی ﮐﺎرﯾﮕﻪر ﺑﯚ ﮐﯚﻣﻪڵایەتیکردﻧﯽ ﯾﻪﮐێتی ﻧﻪﺗﻪوەﯾﯽ ڕێکبخەن"
لە هەواڵنامەکەی ڕێپاکدا هاتووە: ﮐﺎری ژﻧﺎن ﻟﻪ ﺳﻪ ر ﯾﻪکێتی ﻧﻪﺗﻪوەﯾﯽ زۆر ﮔﺮﻧﮓ و ﺳﺘﺮاﺗﯿﮋﯾﯿﻪ، ژﻧﺎن دەﺗﻮاﻧﻦ ﻫﻪ وڵی ﮐﺎرﯾﮕﻪر ﺑﯚ ﮐﯚﻣﻪڵایەتیکردﻧﯽ ﯾﻪﮐێتی ﻧﻪﺗﻪوەﯾﯽ ڕێکبخەن و ﻓﺸﺎر ﻟﻪﺳﻪر ﺋﻪﮐﺘﻪرە ﺳﯿﺎﺳﯿﯿﻪﮐﺎن دروﺳﺖ ﺑﮑﻪن. ﻟﻪم ﺑﻮارەدا زۆر ﮔﺮﻧﮕﻪ ﭘﻼﺗﻔﯚرﻣﻪ ﻧﻪﺗﻪوەﯾﯿﻪﮐﺎﻧﯽ ژﻧﺎن ﻟﻪ ﻫﻪﻣﻮو ﺑﻪﺷﻪﮐﺎﻧﺪا ﺑﻪ ڕێگای ﮐﺎرو ﭼﺎﻻﮐﯿﯽ داﻫێێنەراﻧﻪ ﺑﻪرﺑﻪﺳﺘﻪﮐﺎن ﺗێبپەڕێنن ﻫﻪڵویست و ﻫﻪوڵی ژﻧﺎن ﭘﯚتێنشیاڵێکی ﮔﻪورەی ﻫﻪﯾﻪ ﺑﯚ ﺋﻪوەی ڕۆڵێکی ﭘێشەنگ ﻟﻪ ﭘﻪرەپیدانی ﯾﻪەکێتی ﻧﻪﺗﻪوەﯾﯽ ﺑﺒﯿﻨﻦ.