لە لوبنان ڕێککەوتنێکی لاواز لە نێوان پەرەسەندنی گرژییەکان و فشارە نێودەوڵەتییەکان لە ئارادایە
سەرەڕای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان لوبنان و ئیسرائیل، ئارامییەک گەڕایەوە باشووری لوبنان، هاوکات هۆشدارییەکان سەبارەت بە شەڕ و بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوانی مەدەنی بەردەوامە.
ناوەندی هەواڵ
لە نێوان پێشێلکارییە بەردەوامەکان و پەرەسەندنی هۆشدارییە مرۆییەکان، پێدەچێت دیمەنی سیاسی و سەربازی لە لوبنان بە هاوسەنگییەکی لوازی نێوان پەرەسەندنی سەربازی پچڕپچڕ و فشارە نێودەوڵەتییە چڕەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی خێرایی ڕووبەڕووبوونەوە بەڕێوەبچێت.
ئارامیەکی وریایانە لە سەرانسەری بەرە جیاوازەکانی باشووری لوبناندا زاڵ بوو، ٤ی حوزەیران، دوای شەوێک لە هەڵکشانی سەربازی بەرفراوانی ئیسرائیل کە تۆپباران و هێرشی ئاسمانی لەخۆگرتبوو کە چەندین شارۆچکە و ڕێگای گرنگیان کردە ئامانج.
هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل لەسەر شارۆچکەکانی مەنسوری، مەجدەل زۆن، دیر کیفا، کفەردونینە، هەروەها ناوچەی دەوروبەری پارکە گشتییەکە لە نزیک هاوینەهەواری گەشتیاری سور.
لە نەبەتیە فڕۆکەکانی ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانییان کردە سەر دەوروبەری نەخۆشخانەی شێخ ڕاغب حەرب لە شارۆچکەی تول، ئەو بەرزبوونەوەیەش بەهۆی نزیکی لە دامەزراوەیەکی پزیشکییەوە لەلایەن دانیشتووانەوە بە مەترسیدار دادەنرێت.
سەرەڕای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان لوبنان و ئیسرائیل دوای دانوستانەکان لە واشنتۆن، ٤ی حوزەیران فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی ئۆتۆمبێلێکی جۆری ”رابید”ی لەسەر ڕێگای زیفتە لە نەبەتیە کردە ئامانج و لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا، بەپێی میدیا ناوخۆییەکان.
لە قەزای سیدان، هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل ناوچەی غازیە کردە ئامانج و بەر هەنگارێک کەوت کە ژمارەیەک ئاوارە تێیدا نیشتەجێ بوون و لە ئەنجامدا بریندار بوون.
دەسەڵاتدارانی بەرگری شارستانی داوایان لە ئاوارەکان کرد لە ماڵەکانیان بمێننەوەو نەگەڕێنەوە گوندەکانیان لە باشووری لوبنان تا ئەو کاتەی ڕاگەیاندراوە فەرمییەکان پارێزاروی دۆخەکە پشتڕاست دەکەنەوە، هەروەها هۆشدارییان داوە لە نزیکبوونەوە لە شوێنەکانی هێرشە ئاسمانییەکان بەهۆی تەقەمەنی نەتەقاوە، کە مەترسی ڕاستەوخۆ بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی دروست دەکات.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان گیانلەدەستدانی پزیشکێکی فریاگوزاری و برینداربوونی کەسێکی دیکەی لە ئەنجامی هێرشکردنە سەر گروپێکی فریاگوزاری لە شارۆچکەی زیبدین لە نەبەتیە ڕاگەیاند، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتەکە، ژمارەی گیانلەدەستدان لە ٢ی ئازار تا ٣ی حوزەیران گەیشتووەتە ٣٥١٦ کەس، لە کاتێکدا نزیکەی ١٠٦٧٤ کەس برینداربوون.