داواکارییەکان بۆ دووەم خەڵاتەکانی ڕۆژنامەوانیی ژنانی غوربەتەلی ئەرسۆز دەستپێدەکەن
مەگەکە ڕایگەیاند، داواکاریی بۆ دووەم خەڵاتەکانی ڕۆژنامەوانیی ژنانی غوربەتەلی ئەرسۆز دەستپێدەکات. داواکارییەکان لەنێوان ٨ـی حوزەیران بۆ ٢٥ـی ئەیلوولدا ئەنجامدەدرێن.
ناوەندی هەواڵ
داواکاریی دووەم خەڵاتەکانی ڕۆژنامەوانیی ژنی غوربەتەلی ئەرسۆز کە لەلایەن کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی ژنی میزۆپۆتامیاوە ڕێکدەخرێت، دەستپێدەکات. داواکارییەکان لە نێوان ٨ـی حوزەیران بۆ ٢٥ـی ئەیلوولدا ئەنجامدەدرێن.
مەکەگە لە دیجیتاڵ میدیای خۆی نووسیویەتی: بانگەواز بۆ ئەو ژنانە دەکەین کە شایەتحاڵی سەردەمەکەن. داواکاریی دووەم خەڵاتەکانی ڕۆژنامەوانیی ژنانی غوربەتەلی ئەرسۆز کە دڵی خۆی بە حەقیقەت نەخشاندووە، دەستپێدەکات. داواکارییەکان لە نێوان ٨ـی حوزەیران بۆ ٢٥ـی ئەیلوول ئەنجامدەدرێن.
کورتەیەک لە ژیانی غوربەتەلی ئەرسۆز
غوربەتەلی ئەرسۆز لە ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی زڤەری ناوچەی پاڵوی خارپێت لەدایکبووە. قوتابخانەی سەرەتایی لە گوندەکەی خۆی خوێندووە، قوتابخانەی ناوەندی لە ئەدەنە خوێندووە.غوربەتەلی ئەرسۆز کە دەرچووی بەشی کیمیای زانکۆی چوکورۆڤا بوو، ماستەرەکەی لە بواری "ژینگە و وزە"ـدا بەدەستهێنا. لە ساڵی ١٩٩٣ـدا لە ڕۆژنامەی ئۆزگور گوندەم دەستی بە کارکردن کرد و لە ماوەیەکی کەمدا بووە سەرنووسەری ڕۆژنامەکە. غوربەتەلی ئەرسۆز یەکەم ژنە کە کاری سەرنووسەریی گشتیی بڵاوکراوەیەکی لە تورکیا کردبێت.
غوربەتەلی ئەرسۆز لە ٨ـی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ـدا لە باشووری کوردستان لە شەڕێکدا گیانی لەدەستدا. لە ٧ـی تشرینی یەکەمدا وەکو "ڕۆژنامەوانانی ژنی کورد" یادی کرایەوە و بووە سیمبولی ڕۆژنامەی ژنان. بە هەڵوێستی بوێرانەی خۆی لە ڕاگەیاندنی ئازاددا، پێشەنگایەتیی میدیای کوردی کرد.