نیگەرانییەکان لە لەدەستدەرچوونی زیرەکی دەستکرد لە کۆنترۆڵ لە سایەی نەبوونی حوکمڕانیدا

شارەزایان هۆشداری دەدەن لە مەترسیی سیستەمەکانی سوپەر زیرەکی دەستکرد کە دەتوانن لە کۆنترۆڵی مرۆڤ دەربچن و مەترسی لەسەر داهاتوو و مانەوەی مرۆڤایەتی دروست بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

گفتوگۆکان سەبارەت بە داهاتووی زیرەکی دەستکرد بەردەوامە لە پەرەسەندن، لە نێوان ئەو هیوایانەی کە بە توانا زانستی و پزیشکییەکانیەوە گیراون و ترسی ئەوەی کە گەشەسەندنەکەی لە کۆنترۆڵی مرۆڤ تێپەڕێنێت، ئەمەش وادەکات حوکمڕانی یان ڕێکخستنی قورس بێت.

 

توێژەرێکی پێشووی ”گووگڵ دیپمایند” لە میانی لوتکەی ”جیهانی NDTV” هۆشداری دا لە مەترسییەکی ڕاستەقینە کە مەترسی لەسەر مانەوەی مرۆڤایەتی دروست دەکات، ئاماژەی بەوەدا، کە ئەگەری ١ لە ٣ هەیە کە زیرەکی دەستکرد ببێتە هۆی لەناوچوونی مرۆڤ لە ماوەی دەیەی داهاتوودا.

 

٢٨ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، کە پێشبڕکێی هێمنانەی نێوان کۆمپانیاکان بۆ پەرەپێدانی سیستەمی پێشکەوتوو دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی کە لە ژێر کۆنترۆڵی مرۆڤ دەربچن و بە شێوەیەکی پێشبینینەکراو و بەبێ ڕێنمایی ڕاستەوخۆ ڕەفتار بکەن، هەروەها سەرنجی بۆ دیاردەی "تەقینەوەی زیرەکی" ڕاکێشا، گریمانەیەک لەسەر بنەمای توانای ئامێرەکان بۆ گەشەکردن و باشترکردنی خۆیان بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بە خێراییەکی زۆر خێرا، ئەمەش وایکردووە مرۆڤەکان نەتوانن لەگەڵیاندا بگونجێت یان کۆنتڕۆڵی ڕێڕەوی خۆیان بکەن.

 

هۆشداریشی دا لە پشتبەستن بە سیستەمی زیرەکی دەستکرد بۆ چاودێریکردنی سیستەمەکانی دیکە و ئاماژەی بەوەدا، کە ئەمە دەتوانێت ڕۆڵی چاودێری مرۆڤ کەم بکاتەوە و دۆزینەوەی هەڵە و ڕەفتارە نەخوازراوەکان زۆر قورستر بکات.

 

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت هۆشداریدا، لە ئەگەری بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە پەرەپێدانی چەکی بایۆلۆژیدا، کە دەتوانێت کارەساتی بەرفراوانی لێبکەوێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتێکدا ئەم تەکنەلۆژیایە دەرفەت بۆ پەرەپێدانی دەرمان و چارەسەری ڕزگارکەری ژیان دەڕەخسێنێت، بەڵام توانا پێشکەوتووەکانی زیرەکی دەستکرد دەتوانێت دەستڕاگەیشتن بە ئامرازە مەترسیدارەکان بە ئەکتەرە زیانبەخشەکان بدات، ئەمەش وا دەکات جیاکردنەوەی نێوان بەکارهێنانە سودبەخشەکان و بەکارهێنانە زیانبەخشەکان تادێت قورستر بێت.

 

جەختی لەسەر پێویستی چاودێری توندی سیستەمی پێشکەوتووی زیرەکی دەستکرد و چاودێریکردنی تواناکانیان و بەڵگەنامەکردنی ئەنجامەکانیان کردەوە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییە ئەگەرییەکان.