کۆچبەرە کوردەکان لە گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبێتەوە
کۆچبەرە کوردەکان لە گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان ڕووبەڕووی ئاستەنگی ئاڵۆزی ئەمنی دەبێتەوە، هێرشە بەردەوامەکانی دژییان پرسیار لەبارەی لاوازی "ڕێککەوتنی ئەنتیگراسیۆن"ی نێوان حکومەتی کاتی و قەسەدە دەکات.
ڕۆشێل جونیور
سوەیدا- گەڕانەوەی کۆچبەرە کوردەکان بۆ ناوچە ڕەسەنەکانیان لە سووریا، بەتایبەتی سەرێکانی و گیرێ سپی، پرسیارەکان زیاتر دەوروژێنێت سەبارەت بە دۆخی ئەمنی و تا چەند ڕێککەوتنە سیاسییە ڕاگەیاندراوەکان پشتڕاست دەکرێنەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هێرش و گرژییانەی کە هاوڕێی گەڕانەوەی دانیشتووان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بووە دوای ساڵانێک لە کۆچکردنێکت زۆرەملێ.

لەو چوارچێوەیەدا، ڕاقیە شاعر، چالاکوانی سیاسی باسی لە کاردانەوەی ئەو ڕووداوانە کرد و تیشکی خستە سەر کاریگەرییە مرۆیی و سیاسییەکانیان، هەروەها ئەو پرسیارانەی کە دەوروژێنن سەبارەت بە جدیەتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەنتیگراسیۆن کە لە نێوان حکومەتی کاتی سووریا و سەرکردایەتی قەسەدە واژۆ کراوە.
هیوای خۆی دەربڕی کە ئاوارەکان بە گەڕانەوەی پارێزراو بۆ ماڵەکانیان و گەڕاندنەوەی ژیان و مافە ئاساییەکانیان، خۆشییەکی تەواو ئەزموون بکەن، بەڵام گەڕانەوەکە بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە تێکچووە کە هێرشی ئەو کەسانە دەکاتە ئامانج کە دوای چەندین ساڵ لە ئامادەنەبوونی زۆرەملێ گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و خاکەکانیان.
هێرشکردنە سەر گەڕاوەکان
سەبارەت بەو هێرشانەی کە کۆچبەرە کوردەکان لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان تووشی بوون، راقیە شاعر ڕوونیکردەوە، بەشێک لەو ڕووداوانە لەلایەن کەسانێکەوە ئەنجام دراون کە لە کاتی نەبوونی کۆچبەراندادەستیان بەسەر ماڵییاندا گرتووە، وتی: گەڕاوەکان بۆ وەرگرتنەوەی موڵک و ماڵی خۆیان چوونەتە ماڵەکانیان، بەڵام ڕووبەڕووی ڕەتکردنەوە و پێشێلکارییەکی زۆر بوونەتەوە.
پرسیاری لە بنەمای ئەوەی کە ئەم کەسانە بانگەشەی خاوەندارێتی ئەو ناوچانە دەکەن، کێ مافی دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و زەوی کەسانی دیکەی پێبەخشیون، هەروەها گەڕانەوەی خاوەن زەویەکان بۆ سەر موڵکەکانیان نابێت ببێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی هەڕەشە یان هێرشیان بکرێتە سەر.
ئاماژەی بەوەشکرد، گەڕانەوەی کۆچبەران لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ حکومەتی کاتی ئەنجامدراوە، کە بڕیار بوو پارێزگارییان لێبکات و مسۆگەرت گەڕانەوەی پارێزراوی و ڕێکخراو بۆ مافەکانیان بکات، بەڵام ئەو ڕاستیانەی ڕووبەڕوویان بووەوە، پێچەوانەی ئەم چاوەڕوانیانە بوو.
لێکتێگەیشتنەکان ڕێگری لە پەرەسەندنی گرژییەکان ناکەن
راقیە شاعیر دۆخی کۆچبەرانی گرێدا بە ڕێککەوتنی ڕاگەیەندراوی ئەنتیگراسیۆن و ئاماژەی بەوەدا، کە هێرشەکانی هاوڕێی گەڕانەوەی دانیشتووان پرسیار لەبارەی ڕادەی پابەندبوون بە مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە دەوروژێنن.
ڕوونیکردەوە، ئەو ڕێککەوتنە کە بڕیاربوو هەنگاوێک بێت بەرەو تێگەیشتن و کەمکردنەوەی گرژییەکان، "پێدەچێت تاکلایەنە جێبەجێ بکرێت"، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بە ڕەچاونەکردنی حکومەتی کاتی لە بەڵێنەکانیدا پێناسەیکردووە، لەنێویاندا پابەندبوون بە گەرەنتیکارە نێودەوڵەتییەکان.
هاندان بە ئامانجگرتنی کورد لە چەندین بواردا
راقیە شاعیر ئاماژەی بە بەردەوامیی ئەو ئاژاوەگێڕیانە کرد، کە لەلایەن لایەنگرانی حکومەتەوە ئەنجام دەدرێن و ڕەنگدانەوەی دۆخێک لە دوژمنکاریی بەرامبەر پێکهاتەی کورد، هەروەها دەستدرێژییەکان تەنها کۆچڤەرە گەڕاوەکان بۆ ماڵەکانیان ناگرێتەوە، بەڵکو ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە، لەوانەش حەسەکە، قامیشلۆ، گرێ سپی و سەرێکانی، کە باسی لە ڕووداوی دووبارەبووەوە کرد کە دانیشتووانی کورد دەکەنە ئامانج و ئاستی گرژییەکان زیاتر دەکەن.
راقیە شاعیر ڕێککەوتنەکەی بە "لاواز" پێناس٣ کرد و وتی: پارتی سەر بە حکومەتی کاتی، ئەنتیگراسیۆن وەک هاوبەشیەکی نێوان لایەنەکان بەکارناهێنێت، بەڵکو وەک پڕۆسەیەکی ملکەچبوونە کە پێکهاتەی کوردی پێویستە دەستبەرداری ناسنامەی نەتەوەیی و کولتووری خۆی و دۆزی خۆی و زمانەکەی بێت.
جەختی لەوە کردەوە، کە ئەنتیگراسیۆنی ڕاستەقینە بە واتای سڕینەوەی ناسنامەی هیچ گروپێک یان ناچارکردنی دەستبەرداربوون لە مافەکانی نییە، بەڵکو دەبێت لەسەر بنەمای دانپێدانانی یەکتر و ڕێزگرتن لە فرەچەشنی و مسۆگەرکردنی بەشداریکردنی کاریگەر لە بڕیارداندا بێت.
دووپاتی کردەوە، کە بەردەوامبوونی کۆنتڕۆڵکردنی ماڵی کۆچبەران و ڕەتکردنەوەی چۆڵکردنیان، لەگەڵ هێرشکردنە سەر خاوەن ماڵەکان لەکاتی گەڕانەوەیان، ڕەنگدانەوەی دژایەتی نێوان ئامانجە ڕاگەیاندراوەکانی ڕێککەوتنەکە و ئەو ڕاستیەیە کە دانیشتووان لەسەر زەوی ڕووبەڕووی دەبنەوە.
ژنان لە ڕیزی ئەو کەسانەن کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی ململانێکانەوە
راقیە شاعیر باسی لە کاریگەرییە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکانی ململانێکان کرد و جەختی لەوە کردەوە، کە ژنان زۆرجار لە ڕیزی لاوازترین گروپەکانن، جا چ لە ململانێ چەکدارییەکان، چ لە ململانێی سیاسی، فەرهەنگی کۆمەڵایەتیدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئازارەکانی ژنان تەنها بە کۆچکردن و دوورکەوتنەوە لە خاک و ماڵەوە نانووسێتەوە، بەڵکو بارگرانییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان و لەدەستدانی هەستی ئاسایش و سەقامگیریش دەگرێتەوە، جگە لەو بەرپرسیارێتییە زیادانەی کە ژن لە سایەی ململانێکاندا بەرامبەر بە خێزان لە ئەستۆی دەگرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ئازارە کاتێک زیاتر دەبێت کە گەڕانەوە بۆ ماڵەوە پڕ دەبێت لە مەترسی، لەبری ئەوەی سەرەتای گەڕانەوەی ئاسایی و ئاسایش بێت دوای چەندین ساڵ لە کۆچکردن.
لە کۆتایی قسەکانیدا، راقیە شاعیر ئاماژەی بە دۆسیەی ئەو شەڕڤانە کوردە کرد، کە لە لایەن ڕامی یوسف دەهشەوە کەزیەکەی بڕییەوە و ئاماژەی بە دەرکەوتنی ئەو لە نێو ئەو قەرەباڵغییەدا کرد، کە هێرشیان کردە سەر گەڕانەوەی کۆچبەرە کوردەکان بۆ سەرێکانی، بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکان و گرتە ڤیدیۆییەکان.