کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئەرجەنتین داوای لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان دەکات

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئەرجەنتین داوای پەسەندکردنی دۆسیەی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی کرد و جەختی لەسەر پێویستی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ کرد کە ڕۆڵی مسۆگەری نێودەوڵەتی لە پێشخستنی پرۆسەی ئاشتیدا بگرێتە ئەستۆ.

ناوەندی هەواڵ

 

لە هەنگاوێکدا، کە بە ئامانجی پشتیوانی لە دادپەروەری، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئەرجەنتین نامەیەکی ئاراستەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ (FIDH) کرد، داوای لە فیدراسیۆنەکە کرد کە سەرنجی لەسەر پرسی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بێت و ڕۆڵی گەرەنتیکار لە پرۆسەی ئاشتیدا بگرێتە ئەستۆ.

 

لە نامەکەدا، کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئەرجەنتینی ٢٨ی تشرینی یەکەم، ئاراستەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ (FIDH)ی کردووە، بەم شێوەیەی خوارەوە هاتووە:

 

دۆستانی ئازیز...ئێمە ئەم نامەیەتان لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ دەنووسین کە ماوەی ٢٧ ساڵە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بە بەندی هێڵدراوەتەوە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زۆربەی ئەم ماوەیەی لە ژووری تاکەکەسیدا بەسەر بردووە، بە سزای زیندانیی هەتاهەتایی قورس کراو کە گەڕانەوەی بۆ نییە، لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا لە ”مافی هیوا”یش بێبەش کراوە.

 

ئێمە دەزانین کە فیدراسیۆنەکە پێشتر چەندین جار ئەم بابەتەی خستووەتە ڕۆژەڤەوە، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانی وەک زیندانییەکی سیاسی ناساندووە و داوای ئازادکردنی کردووە، بەڵام ئێمە لەو بڕوایەداین کە بەهۆی گۆڕانی ژینگەی سیاسییەوە کە تێیدا، ئەگەری هاتنەدیی ئاشتی دەبینرێت، ئەم دۆخە دەتوانێت دەرفەتی بەسوود بۆ گەلی کورد و گەلانی تری ناوچەکە هەبێت، ئێستا دەرفەتی ئازادکردنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و بە هەزاران زیندانیی سیاسی تر لە زیندانەکانی تورکیادا هەیە، بۆیە ئەم داواکارییە لە ئێستادا هێندەی تر گرنگ و ژیانییە، ڕاپۆرتگەلێک هەن کە هۆکاری گەشبینیمان پێدەبەخشن.

 

له‌بەر ئەمە، لە کاتی ئێستادا ئێمە دڵنیاین کە بەردەوامبوونی پشتگیری و پێداگری لەسەر داوای ئازادی، پێویستییەکی دڵنیاییە، فیدراسیۆنی نێونەتەوەییی مافەکانی مرۆڤ دەتوانێت بەهۆی پێگەی خۆیەوە، هاوکارییەکی گرنگ پێشکەش بە ئاشتییەکی دادپەروەرانە لەم ناوچەیەدا بکات و لە کۆتاییدا لە گفتوگۆکاندا ڕۆڵی گەرەنتیکار بگێڕێت.

 

لیژنەی مافەکانی مرۆڤی ئەرجەنتین لە ڕەوتی مێژوودا دڵسۆزیی خۆی بۆ زیندانیانی سیاسی و گەلان سەلماندووە، لە پێناو کارەکانی بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ چەندین قوربانی داوە، لە زۆر دۆسیەی مێژووییدا وەک دیکتاتۆریەتی ئیسپانیا، شەڕی ڤێتنام، شۆڕشی کوبا، دادگاییکردنەکانی پەیوەست بە دیکتاتۆریەتی ئەرجەنتین، کۆمەڵکوژیی فەڵەستین و تێکۆشانی خۆبەڕێوەبەری لە بیابانی ڕۆژاوادا ڕۆڵێکی چالاکی گێڕاوە، ماوەیەکی درێژیشە پشتگیری لە گەلی کورد دەکات. نۆرا پۆدێستا، نێکتۆر ترایتمبێرگ و ئەلێکساندرۆ ئاڤۆتس بە ناوی لیژنەکەوە سڵاوی خۆیان ئاڕاستەی گەلی کورد دەکەن و دڵسۆزیی خۆیان بۆ ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد دووپات دەکەنەوە.