هۆشداریی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دووبارەبوونەوەی کارەساتی فاشر لە کۆردوفان و نیلی شین
پارێزەرانی حاڵەتە لەناکاوەکان کۆمەڵکوژیی بازاڕی تەنقونجی لە نیالا بەهۆی هێرشی درۆنەوە سەرکۆنە کرد و سوپای بە بەرپرسیارییەتیی ڕووداوەکە زانی، کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ٢١٥ کەس، و داوای لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆی کرد.
ناوەندی هەواڵ
قەیرانی مرۆیی و سەربازی لە سودان بەردەوامە لە قووڵبوونەوە لەگەڵ چوونە نێو چوارەم ساڵی دەستپێکردنی ململانێکان، لە سایەی بەڵگەدارکردنی پێشێلکاریی جدیی مافەکانی مرۆڤدا.
بەپێی ئەوەی گروپی "پارێزەرانی حاڵەتە لەناکاوەکان"ی سودان ٢٨ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاندووە، ١٠٢ کەس کوژران و ١١٣ی دیکەش بریندار بوون لە هێرشێکی درۆنیدا کە بازاڕی "تەنقونج"ی لە گەڕەکی دوومایە لە ڕۆژئاوای شاری نیالای باشووری دارفوور کردە ئامانج، گروپەکە سوپای سودانیان بە بەرپرسیاری تەواوی ئەم هێرشە زانی و داوایان کرد لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ لە ڕووداوەکەدا بکرێت.
ڕێکخراوی "پزیشکانی بێ سنوور" ڕوونیکردەوە، لەبارەی قەبارەی کارەساتە مرۆییەکە، کە نەخۆشخانەی فێرکاریی نیالا تەرمی ٣٦ کەسی پێگەیشتووە کە ٢١ تەرمیان هی ئەو کەسانە بووە کە جلوبەرگی مەدەنییان پۆشیوە، لە کاتێکدا ژوورەکانی فریاکەوتن زیاتر لە ١٥٠ برینداریان پێگەیشتووە کە زۆربەیان ژن و مناڵن.
تا ئێستاش، سوپای سودان بێدەنگیی هەڵبژاردووە و هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەلایەن فەرماندەیییەکەیەوە دەرنەچووە کە سروشتی ئامانجەکە یان بارودۆخی دوا هەڵمەتی ئاسمانی ڕوون بکاتەوە.
ئەم ڕووداوە کارەساتبارە لە سایەی هەڵکشانی نیگەرانییە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان دێت بۆ پارێزراویی مەدەنییەکان لەگەڵ بەردەوامیی ململانێی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا، لەناو یادخستنەوەی بەردەوامی بڕگەكانی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی کە جیاکاریی توند دەسەپێنێت لە نێوان مەدەنی و شەڕکەرەکاندا، گرتنەبەری تەواوی ڕێکارەکان بۆ پاراستنی بێتاوانەکان لە کاتی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکاندا.