نەرمین عوسمان: گرفتەکانی بەردەم ژنان دووهێندەو سێ هێندەیە

نەرمین عوسمان: ئەوەندەی پیاو پێویستی بەخوێندنەوەیە، ژنان دوو هێندەیە، چونکە ئەو گرفتانەی لە بەردەم ژندا هەیە سێ هێندەو دووهێندەیە، بۆیە دەبێت ژن داکۆکی لە مافەکانی بکات.

شیا کۆیی

 

 کۆیە- لە ٨ی تەمووزی ٢٠٢٥ ئێوارە ڕێکخراوی ڕۆشنبیری کۆیە کۆڕێکی تایبەتی بۆ نەرمین عوسمان، نووسەرو چاودێری سیاسی ڕێکخست، کە بەمەبەستی ناساندن و بڵاوکردنەوەی پەرتوکی "ساڵانی ئاگر و بەفر" بوو، ژمارەیەک لە کەسایەتی و چین و توێژە جیاکان ئامادەبوون.

 

نەرمین عوسمان، لەبارەی بەرهەمەکانی بۆ نوژنها وتی: ئەو پەرتوکەم یەکێکە لەبەرهەمەکانم وخاوەنی ٣٦ پەرتوکم و بەشێکی ماوە چاپی بکەم و بەردەوامم، ئەو  پەرتوکەم بەناوی "ئاگرو بەفر" بیرەوەریەکانی مام جەلالە، بەشێک لە چاوپێکەوتنەکانیەتی و هەندێک لەبیرەوەریەکانی، هەمیشە پاڵپشتی ژنان بووە بەکردەوە نەک هەر بەقسە.

 

وتیشی: وتیشی زۆربەی پەرتوکەکانم تایبەتە بە ژنان بەهۆی ئەوەی خۆم وەزیری ژنان بووم و وەک ژنێک دەزانم گرفتەکانی ژنان چین، بابەتەکانم لە بارەی ژن و ئابوری ژن و سیاسیەت و چەندین پەرتوکی دیکە و سەرنوسەری گۆڤاری نێرگز بوم کە تایبەت بوو بەژنان، ژن وەک ئەندامێکی کۆمەڵگە دەتوانێت دەربڕینی هەبێت لەناو کۆمەڵگە و بۆچون و هەستەکانی دەرببڕێت، بۆیە گرنگە کە لەڕێگەی نووسین و چاوپێکەوتنەکانی دەتوانێت هەستەکان و بۆچونەکانی خۆی دەرببڕێت، گرنگە ژنان بۆچونەکانیان دەرببڕن، بەوانەش گۆڕانکاری هەر ڕودەدات، ئەوەندەی پیاو پێویستی بەخوێندنەوە دەبێت دەبێت ژنان دوو هێندە بخوێنەوە وزیاتر پێویستیانە، چونکە ئەو گرفتانەی لە بەردەم پیاو داهەیە سێ هێندەو دووهێندە لەبەردەم ژندا هەیە، تا کێبڕکێ بکەین لەگەڵ پیاو دەبێت بنووسین، تا داکۆکی لە مافەکانت بکەیت.

 

 ئاسکە جەعفەر، ئەندمی ڕێکخراوی ڕۆشنبیری کۆیە وتی: چالاکی ئەم جارەمان بۆ خاتوو نەرمین عوسمان بوو کە وەرگێڕانی بۆ پەرتوکی ئاگرو بەفر کردووە، بەوەش بەرهەمێکی دیکە بۆ کتێبخانەی کوردی زیادبوو و ئەوبەرهەمەش تایبەتمەندی خۆی هەبوو کە بریتی بوو لە ژیان و وتەکانی سەرۆک مام جەلال، و بەخۆشحاڵیەوە لە ڕێکخراوەکەمان ناساندنمان بۆکرد و کەوتە بەردیدی خوێنەران.