لە سلێمانی دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا خەڵک چوونە شەقام و گردبوونەوە
لە شاری سلێمانی هاوڵاتیان بە دروشمەکانی" گەلی کورد یەکە"، " بژی بەرخۆدنی ڕۆژئاوای کوردستان"، گردبوونەوە بۆ پاڵپشتی لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدرا.
سلێمانی
ئەمڕۆ لە بەردەم باخی گشتی لەشاری سلێمانی گردبوونەوەیەکی جەماوەری بۆ پاڵپشتی لە ڕۆژئاوای کوردستان، بە ئامادەبوونی ژنان و سیاسەتمەداران و هاوڵاتیانی ئاسایی بە یەکدەنگ، بە وتنەوەی دروشمەکانی" گەلی کورد یەکە"، "بژی بەرخۆدنی ڕۆژئاوای کوردستان"، "بژی بەرخۆدانی هەسەدە"، پشتیوانی و هاوخەمی خۆیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند.
لەلایەن شۆڕش خدر، ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی بە ناوی کۆمیتەی باشووری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان خوێندەوە، وتی: بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر گروپە توندڕەوەکان و پاشماوەکانی داعش، گلۆپی سەوز بۆ کوشتارێکی تری هاوشێوەی عەفرین وسەرێکانی، بۆیە پێویستە فشار بخەینە سەر هێزە هێرشبەرەکان، بۆ ڕاگرتنی ئەم تاوانە، کاتی ئەوە هاوتووەگوتاری سیاسیی لە دەربڕینی نیگەرانیەوە بگۆڕین بۆ هەڵوێستی کردەی، وە لێرەوە داواکرم لە لیەنی پەیوەندیدر و بەرپرسان دەستبەجێ دەروازەی سێمێلکا بەڕووی هاوکارییە مرۆییەکان و لۆجیستییەکاندا بکەنەوە، چونکە پراستنی ڕۆژئاوا پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستانە، ئەم هێرشانە بۆدەرخستنی شانە نوستووەکانی داعش هەلێکی باشە تا بتوانین ڕێگریان لێبکەین و سەر هەڵنەدەنەوە، ئێمە وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان هەموو هەوڵێکمان لە پێناو بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەکە دەخەینەگەڕ بۆیە ئەم هەوڵەش پێویستی بە کۆدەنگی و پشتیوانی هەیە.
شێرکۆ جەودەت، سیاسەتمەدار وتی: ئێمەی گەلی کورد لە باشووری کوردستان پشتیوانی خۆمان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەردەبڕین، هاتووینەتە سەر شەقامەکان تا بتوانین ڕێگری لەو کۆمەڵکوژی و تاوانەی لە لایەن داعشەوە بەرامبەر کورد لە ڕۆژئاوای کودستان ئەنجامدەدرێت شەرمەزار بکەین، خوێنی شەهیدان بەفیڕۆ نادەین و ئێمە پشتیوانیتان دەکەین، بەردەوام دەبین لە خۆپشاندانەکانمان.
جاویدان کەمال، نوێنەری پەیەدە لە باشووری كوردستان وتی: گەلەکەمان پێویستی پێمانە ئێمە بەرخۆدان بۆ گەلەکەمان دەکەین، داگیرکەر کورد لەناو دەبات و دەیانەوێت کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان بسڕنەوە، ئێمە پرسی ئاشتیمان هەیە ئاشتیمان دەوێت با پێکەوە بە ئاشتی بژین، شەڕدەکەن لەدژتان تا دوادڵۆپیخوێن دەوەستینەوە، بەگەل دەڵێم وەرنە سەر شەقام.
"کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان لە ناو سەختیدا دەژین ئێمە لە باشووری کوردستان پشتیوانیان دەکەین"
سەیوان ڕۆستەم، دکۆکیکار لە مافەکانی ژنان وتی: سەرەڕای ئاگربەست لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەمڕۆ لە ناوچە کوردییەکان هێرش بۆسەر ناوچەکانی کورد لە ڕۆژئاوا کراوە، کورد لەوێ بەبێ کردنەوەی بەربەستە سنورییەکان لەناو جەنگدا دەژین، لەم سەرمایەدا کورد ژنان و منداڵان لەوێدا تیرۆرستان هێرشیان دەکاتەسەر، ئێمەش وەک کورد لە باشووری کوردستان لە ڕێگەی خۆپشاندانەوە پشتیوانیمان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەردەبڕین، هەروەک چۆن قازی محەمەد دەڵێت ۲+۲=۱، ئێمەش هەمووان یەکین لەهەر پارچەیەکی کوردستان بین، هەرپارچەیەک ئازاری هەبێت ئێمەش ئازارمان هەیە، وەک کوردێک پشتیوانی دەکەم.
" پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین"
بانو هەڵەبجەیی، چالاکوان وتی: ئێمە هاتوینەتە سەر شەقامەکان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی، ئەو هێرشە نامرۆڤانەیەی سەر گەلی خۆبەڕێوەبەری لە ناوچەکەدا، ئەمڕۆ هێرشێکی نامرۆڤانە لەسەر ڕۆژئاوایە، ئێمە بەهەزاران گەنجمان بۆ بەرخۆدان و پشتیوانی چونەتە ڕۆژئاوای کوردستان، تا بتوانن کورد لەوێدا لە خاکی خۆیاندا بپارێزن.
لەکۆتایی قسەکانیداوتیشی: ئێمە ئەرکی خۆمانە پشتیوانی لە ناوچە کوردییەکانمان دەکەین، دەڕژێینە سەر شەقامەکان و بانگەوازی دەکەین، تا کورد لەم کۆمەڵکوژییە ڕزگار بکەین، ئەم خاکە خاکی خۆمانەو بەرگری دەکەین.