لە قامیشلۆ هێزێک بە ناوی "دەنیز چیا" دامەزرا
لە گەڕەکی خەربی شاری قامیشلۆ، هێزیك لە گەنجانی گەڕەکەکەوە لەسەر بنەمای خەباتی گەلی شۆڕشگێڕ بەناوی "دەنیز چیا" دامەزرا.
قامیشلۆ
لەناو ئەو هێرشە بەردەوامانەی کە ڕۆژئاوای کوردستان ڕووبەڕووی دەبێتەوە و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی تواناکانی پاراستن، هێزێکی وێ بە ناوی "دەنیز چیا" لە گەڕەکی خەربی شاری قامیشلۆ دامەزرا، ئەم هێزە نوێنەرایەتی هەنگاوێکی گرنگ دەکات لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ئەمنییەکان و دەستەبەرکردنی یەکڕیزی هێزە سەربازییەکانی ناوچەکە.
خەڵکی گەڕەکی خەربی شاری قامیشلۆ ئەم هیزەیان دامەزراند و سەبارەت بەم بابەتەش مەزڵوم عوسمان، ئەندامی گرووپی گەنجانی گەڕەکی خێربی قسەی کرد و وتی: `ئێمە وەک گەنجان پێداگرین لەسەر پاراستنی وڵات و خاک و کەرامەتمان، ئەمە شەڕی بوون و نەبوونە، هەموو گەڕەکێک پێویستی بە دامەزراندنی هێزی خۆپاراستن هەیە. پێویستە هەموو گەلەکەمان لەسەر شانی خۆی بوەستێت و وڵاتەکەمان بنارێزین، تا کۆتایی شوێن پێی شەهیدان زیاد و دەنیز چیا دەڕۆین، ئاڵاکەیان بە سەرکەوتن دابەش دەکەین. ئێمە وەک گەنجان بەڵێن دەدەین کە کوردستان دەکەینە گۆڕستانی خۆیان و بێگومان سەرکەوتن هی ئێمەیە.
لە کۆتاییدا خەڵکی گەڕەکی خەربی هەڵپەڕین.