خوێندکارێکی زانکۆ بە پێنج ساڵ زیندانی سزا دەدرێت
مەرجان ئیسحاقی خوێندکاری بەشی زاستە سیاسییەکان و چالاکوان بە پێنج ساڵ زیندانی سزا دەدرێت.
ناوەندی هەواڵ
مەرجان ئیسحاقی خوێندکاری بەشی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی تاران و چالاکوان، لە ڕۆژی ١٤ی شوبات لە دادگای تێهەڵچوونەوەوە بڕیاری سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
مەرجان بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و دژ بە ڕژێم بوون" لە لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران لە لایەن دادوەر سەلەواتی بە پێنج ساڵ زیندانی (ساڵیک زیندانی و چوار ساڵ لە کار دورخستنەوە) سزا درا، مەرجان ئیسحاقی لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەوەی ڕاگەیاند " سزاکەی دادگای تێهەڵچوونەوە بە بێ مافی بەرگری لە خۆم دەرچووە، بە تۆمەتی کۆبوونەوە و دژ بە ڕژێم بوون و بە بەهانەی بەشداربوون لە کۆبوونەوەکانی زانکۆی تاران لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا".
مەرجان لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ پاش ئەوەی زانکۆ بەجیدەهێڵێت دەستبەسەر دەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆ بۆ زیندانی ئێوین لە قاوشی ٢A، دوای ١٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی بە کەفالەت ئازاد دەکرێت.
لە ٧ی ئەیلولدا دادوەر سەڵەواتی بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و لە دژی ڕژێم بوون" بە پێنج ساڵ زیندانی سزای دەدات و دادگای تێهەڵچوونەوەش ئەو سزایەی لە ١٤ی شوباتدا جێبەجێکرد.
ت.پ