کادەر یاپراک بە چەکی پاسەوانانی گوندی چەولیک کۆتایی بەژیانی خۆیهێنا
کادەر یاپراک، کە لەگەڵ دوو منداڵەکەی لە ئیستەنبوڵەوە چووبوونە چەولیک، بە چەکی پاسەوانانی گوندەکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
چەولیک
لە گوندی کێرانی ناوچەی کانیڕەشی چەولیک، ژنێکی گەنج بە ناوی کادەر یاپراک لەگەڵ دوو منداڵەکەیدا لە پشووی قوتابخانەکاندا لە ئیستەنبوڵەوە چووبوونەوە بۆ گوند، بە مردویی دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییەکان کادەر بە چەکی پاسەوانانی گوندەکە خۆی کوشتووە و لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە، کەسوکارەکەشی بۆ توێکاری تەرمەکەیان بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە چەولیک گواستەوە.
ت.پ