هاوسەرۆکی شارەوانیی قامیشلۆ داوای بەردەوامی چالاکییەکان دەکات

بێریڤان عومەر، هاوسەرۆکی شارەوانیی قامیشلۆ داوای بەردەوامی چالاکییەکان دەکات، ئاماژە بەوە دەکات کە مەترسییە گەورەکان هێشتا ماون، پێویستە گەل لە گۆڕەپانەکاندا بن و متمانە بە ئاگربەست نەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

شەوی ڕابردوو ٢٤ی کانوونی دووەم، بێریڤان عومەر، هاوسەرۆکی شارەوانیی شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان، پەیامێکی ئاڕاستەی ڕای گشتی کرد و وتی: ئێمە هێشتا لە گۆڕەپاندا ئامادەین و گەلەکەمان ئامادەکاری کردووە، متمانەمان بەو ئاگربەستە نییە کە سوپای جۆلانی ڕایگەیاندووە، چونکە هێشتا مەترسییەکی زۆر لەسەر ناوچەکانمان بەردەوامە.

 

ڕایگەیاند کە کۆبانی هێشتا لەژێر گەمارۆدایە، دەبێت گەل لە هەموو بەشەکانی کوردستان و وڵاتانی جیهان بەردەوام بن لە خۆپیشاندان، دوای پێشکەشکردنی ئەو هەموو شەهید و بریندار و باجە قورسەی گەلی کورد داویەتی، پێویستە تەنها سەرکەوتن بەدەست بهێنین.